لە ڕەقە و دێرەزۆر خەباتی ٨ی ئادار دەستیپێکرد
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، ژنان لە ڕەقە سیمیناریان ساز کرد و ژنانی گەنج لە دیرەزۆر دەستیان بە ڕازاندنەوەی مەیدانەکان و گوندەکان کرد.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، ژنان لە ڕەقە سیمیناریان ساز کرد و ژنانی گەنج لە دیرەزۆر دەستیان بە ڕازاندنەوەی مەیدانەکان و گوندەکان کرد.
ڕەقە- دێرەزۆر
ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە شاری ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە ڕۆژی جیهانی ژنان سیمینارێکیان ئەنجامدا، کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی سوریاوە ڕێکخرابوو، سوعاد کوردی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سوریا قسەی کرد.
لە دیرەزۆریش کۆمیتەی ژنان و سەنتەری لاوان و وەرزشی هەجین دەستیان بە ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار کردو ژنانی گەنج گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر و مەیدانەکان دەڕازێننەوە.