لە پاریس پێشانگەیەک دژی توندوتیژی دژ بە ژنان کرایەوە

چالاکوانانی تەژەکە-فەڕەنسا بە نزیکبوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە ناوەندی کولتووری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا پێشانگەیەکیان کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن چالاکوانانی تەژەکە-فەڕەنسا بە بۆنەی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە ناوەندی کەلتووری کوردی ئەحمەد کایا پێشانگەیەک کرایەوە.

 

ئامانج لە پێشانگەکە سەرنج خستنە سەر توندوتیژی دژ بە ژنان و ڕێکخستنی ژنان لە ڕۆژئاوا لەگەڵ بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوا بوو. پێشانگەکە تا ٢٥ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

 

چالاکوانانی تەژەکە-فەڕەنسا لە ٢٢ـی تشرینی دووەمیشدا لە گۆڕەپانی Place De La République لە پاریس چالاکییەک دژی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕێکدەخەن. چالاکییەکە کاتژمێر ١٤:٠٠دەستپێدەکات.