لە پاکستان پیاوێک دوو کچی و منداڵەکانی کوشتن

پیاوێکی پاکستانی ئاگری لەو ماڵە بەردا کە دوو کچی خۆیی و چوار منداڵیان تێیدا دەژیان و لەو ڕووداوەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو کۆمەڵکوژییە بەهۆی ئەوەوە بووە کە کچێکی بەپێی داواکاری ئەو هاوسەرگیری نەکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٧ی تشرینی یەکەم، باوکێک بەناوی مەنسور حسێن دوو کچی خۆی بە ناوی ئایار و فەوزیە حسێن و منداڵەکانی لە گوندێکی ناوچەی کێرکسی ناوەندی پاکستان کوشت.

پۆلیسی پاکستان ئاماژەی بەوەکرد، پۆلیس بەدوای مەنسور حوسێندا دەگەڕێت چونکە ئەو دوو تاوانی دڕندانەی ئەنجامداوە، دوای ئەوەی ١٨ مانگ پێش ئێستا کچەکەی فەوزیە حسێن لە دژی ویستی خۆی هاوسەرگیریی کرد و ڕایگەیاند، کە هاوسەرگیرییەکە بەپێی شێوازی نەریتی و قبوڵکراو نییە، بووە هۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان ئەو دوو خێزانەدا.

 

دوو ژن سێ منداڵ و پیاوێکی کوشت

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، کە هاوسەرەکەی فەوزیە حسێن، کە لە کاتی ئاگرەکەدا لە دەرەوەی ماڵەوە بووە و کاری کردووە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بینیی ماڵەکە دەسوتێت و کوڕەکەی کە تەمەنی چوار مانگە لە ئاگرەکە گیانی لەدەستداوە تەئکیدیشیکردەوە کە مێردی ئایار حوسێن و سێ منداڵ لەناو ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی پاکستان دەڵێت ساڵانە سەدان ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە دەکوژرێن چونکە بەبێ ویستی خێزانەکانیان هاوسەرگیری دەکەن.