لە نەیجیریا بەهۆی ڕووخانی خوێندنگەیەک ٢٢ خوێندکار گیانیان لە دەستدا

بەرێوەبەرایەتی فریاکەوتنی نیشتیمانی نەیجیریا بڵاویکردەوە، بەهۆی داڕمانی خوێندنگەی قەشەکان لە ناوچەی بوسا بۆجی کە دەوێتە ویلایەتی پلاتۆ لە باکووری وڵاتەکە ٢٢ خوێندکار گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرێوەبەرایەتی فریاکەوتنی نیشتیمانی نەیجیریا سەبارەت بە داڕمانی خوێندنگایەکی مەسیحییەکان لە ویلایەتی پلاتۆی باکووری ئەو وڵاتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، لە ١٢ی تەمووز بەهۆی داڕمانی باڵەخانەی خوێندنگەی قەشەکان لە ناوچەی بوسا بۆجی کە دەوێتە ویلایەتی پلاتۆ لە باکووری وڵاتەکەمان ٢٢ خوێندکار گیانیان لەدەستداوە.

 

باس لەوەشکراوە، ئەو خوێندکارانەشی گیانیان لە دەستداوە تەمەنیان ١٥ ساڵ و بەرەو خوارترە، ڕووداوەکە کەمێک پاش گەیشتنی خوێندکارەکان بە خوێندنگاکە ڕوویداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: هۆکاری داڕمانی باڵەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کوالێتی بیناسازی خوێندنگاکە، هەروەها نزیکی لە ئاوی ڕووباری ناوچەکەوە.