لە نەورۆزی ئامەدەوە: فاشیزم بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تێکدەشکێت

پارتە کوردییەکان لە نەورۆزی ئامەد سڵاویان لە گەل کرد و پەیامی یەکگرتنیان نارد هەروەها، گوڵستان سۆنوک، چالاکوانی تەژەئا، لە مەراسیمەکەدا وتی: "ئەوانەی بە قەدەغەکاری و کۆمەڵکوژی هەوڵی ڕێگریکردن لە شۆڕشی ژنان دەدەن، دەبێت بزانن کە شۆڕشی ژنان سەردەکەوێت".

ناوەندی هەواڵ

 

نەورۆزی ئامەد بە هەموو شکۆیەوە بەردەوامە، تەنانەت لە خولەکەکانی کۆتاییشدا خەڵک بەرەو مەیدانی نەورۆز دەڕۆن و مەیدانەکانی نەورۆز لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئامەدەوە بە تەل دەورەدراوە، بەڵام دروشمەکانی ئەو گەنجانە تەلەکانی تێپەڕاندووە، دوای وتارەکان گروپی ڕاپی کەجۆو ڕەقسۆ و ڕۆنی ئارتین دەستیان بە گۆرانی وتن کردو گۆرانییەکان پێشکەش به زیان لێقەومزیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کرد.

 

"ئێمە لە قۆناغێکی مێژووییداین"

مەحمەت کاماچ سەرۆکی پارتی PÎA"" جەژنی نەورۆزی پیرۆزکرد و وتی: "ئێمە لە قۆناغێکی مێژووییداین لەلایەکەوە خەمبار و پەرۆشین، لە لایەکی ترەوە بێگومان بەرپرسانی سیاسی تورکیا کە هیچ حاڵەتێکی نەرێنی ئاشکرا ناکەن، هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی بوومەلەرزەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، دەستیان لەکار نەکێشایەوە، بۆیە لە ١٤ی ئایاردا ئەو کەسانە سزا دەدرێن، ئێمە لە ئامەدەوە بە هەموو جیهان دەڵێین کە بۆ ئەمە تێکۆشان دەکەین".

 

"ژن، ژیان، ئازادی"

هەروەها گوڵستان سۆنوک، چالاکوانی تەژەئا، جەژنی نەورۆزی لە ژنان و دایکان پیرۆز کرد و وتی: "ئێمە هەروەها بە فەلسەفەی 'ئازادی ژن' بەڕێز ئۆجالان نەورۆز پیرۆز دەکەین، جەژنی نەورۆزی سەما کە لاشەی خۆی سوتاندووە پیرۆز دەکەین، هەزاران ساڵە لە دژی سیستەمی نێرسالاری ئەم خاکە دەجەنگین، گەلەکەمان بە پارادایمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە دژی ئەو عەقڵیەتە دەجەنگن، ئەوانەی بە قەدەغەکاری کۆمەڵکوژی هەوڵی ڕێگریکردن لە شۆڕشی ژنان دەدەن، دەبێت بزانن کە شۆڕشی ژنان سەردەکەوێت".

 

"پشتیوانی ژنان ژنانی ڕزگارکرد"

گوڵستان لە بەردەوامیدا وتی: "عەقڵییەتی پیاوی زاڵ ژنانی لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەی مەرەش بەجێهێشت بەڵام پشتیوانی ژنان ژنانیان ڕزگار کرد، ئەوانەی هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی سیاسەتی شەڕی پیسەوە ژنان لە کەسایەتی ژنی کورد بێ ئیرادەبکەن باش دەزانن کە ناتوانن ئامانجەکانیان بەدەستبهێنن،  ئەو کەسانەی کە گۆشەگیری وەک شێوەی بەڕێوەبردن بەکاردێنن دەبێت بەباشی سەیری ئەم ناوچەیە بکەن وەک چۆن ئەم ناوچەیە گەمارۆکەی قەبووڵ نەکردووە و گۆشەگیریی قبوڵ ناکات و شکست دەهێنێت".