لە نەورۆزی قەندیل سۆزدار ئاڤێستا پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە

سۆزدار ئاڤێستاöئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەشداربوو لە نەورۆزی بناری قەندیل، پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەشکرد و پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە.

قەندیل 

 

ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بە جۆشوخرۆشەوە بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە.

 

سۆزدار ئاڤێستا لە سەرەتای قسەکانیدا لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادیی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە ڕێبەر ئاپۆ و خانەوادەی شەهیدان و گەلی کورد پیرۆز کرد و وتی: لە کەسایەتی شەهیدان مەزڵووم دۆغان و عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و زەکیە ئالکان هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەبیر دێنینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دەدانەوێنین، جەژنی ئازادی و یەکێتیی دیموکراتیکتان پیرۆز بێت.

 

وتیشی: ئەمڕۆ هەیەجانمان لە بەرزترین ئاستدایە و چاوەڕوانی پەیامی ڕێبەر ئاپۆبووین و گەیشتە دەستمان، ویستمان لەگەڵ گەلەکەمان و هەموو دۆستە ئەنتەرناسیۆنالیستەکانمان هاوبەشی بکەین، ئەوەشی کە دەکەوێتە سەر ئێمە بەکردارکردنی پەیامی ڕێبەر ئاپۆیە و نەورۆزی داهاتوومان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا پیرۆز بکەین.

 

پاشان پەیامی ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ جەژنی نەورۆز بە زاراوەی کرمانجی خوێندەوە و ئامادەبووان بە وتنەوەی درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” پێشوازییان لێکرد.

 

هەروەها، سەردار ستار، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، بە زاراوەی سۆرانی پەیامەکەی خوێندەوە.