لە نێوان قەزای کفری و خانەقین گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

لە نێوان قەزای کفری و خانەقین گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای شەهیدانی عیراق، گۆڕەکە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای شەهیدانی عێراق، فەرمانگەی کاروباری پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ڕایگەیاند: لە نێوان قەزای کفری و خانەقین لە سنوری پارێزگای دیالە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش مێژووەکەی بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە و قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکەش خەڵکی ئەو ناوچەیەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە گۆڕەکە ڕوفاتی زۆری تێدایە و کار بۆ لێکۆڵینەوەی گۆڕەکە دەکەن.

بەپێی ئامارەکان تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێراق دۆزراونەتەوە کە زۆربەیان قوربانیانی شاڵاوی ئەنفالن لە ڕژێمی عێراق لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠-١٩٨٠ ئەنجامیداون.

 

ت.پ