لە مەلەک ئیپەک-ەوە پەیامێک
بەهۆی ئەوەی ڕەمەزان ئیپەک ئەشکەنجەی هاوژینەکەی بە ناوی مەلەک ئیپەکەوە دەکرد، مەلەک بۆ پاراستنی خۆیی و منداڵەکانی مافی پاراستنی ڕەوای پەیڕەو کرد، لەو زیندانەی لێی دەمێنێتەوە لە ڕێی پارێزەرەکەیەوە پەیامێکی نارد.
ناوەندی هەواڵ
مەلەک ئیپەک ئەو ژنەی لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی ڕەمەزان ئیپەک لێدەدرا و ڕوبەڕووی ئەشکەنجە دەبووەوە و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرا، بۆ پاراستنی گیانی خۆی مافی پاراستنی ڕەوای بەکارهێنا.
مەلەک ئیپەک خاوەنی دوو منداڵە و لە شاری ئەنتالیای تورکیا دەژین، هاوژینەکەی مەلەک بەردەوام ئەشکەنجەی دەکرد و توندوتیژی جەستەیی و دەروونی بەرامبەر ئیپەک و منداڵەکان دەکرد و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرد، ٨ی مانگ کاتێک توندوتیژییەکانی ڕەمەزان بۆ سەر ئیپەک بە چەند کاتژمێر بەردەوام بوو، بۆ پاراستنی خۆیی و منداڵەکانی، ئیپەک چەک لە هاوژینەکەی ڕادەکێشێت و دەیکوژێت، ئیپەک برین و شینبوونەوەی لێدانی سەخت بە ڕوخسارییەوە دیاربووە، دوای ئەوەی دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.
مەلەک لە زیندانی پیتی "ل"ی زیندانی دۆشمالتی ئەنتالیادا دەستبەسەرە، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە پەیامێکی سوپاسی خۆی بۆ ئەو کەسانە نارد کە پشیوانی لێدەکەن، ئەحمەد ئۆناران پاریزەری مەلەک، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ئاماژەی بەوە داوە: " مەلەک زۆر بیری منداڵەکانی خۆی دەکات و سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە پشتیگیری دەکەن، هەروەها وتویەتی دادپەروەری ڕێگای ڕاستی دەدۆزێتەوە، هیوادارە بە زووترین کات بە منداڵەکانی شاد بێتەوە"، کاتێک ئەحمەد پرسیاری لە ڕەوشی مەلەک خۆی کردووە، پێی وتووە هەرە کەم لێرە لێدان نییە.
ئەحمەدی پارێزەر داوای لە ناڕەزایەتی پیشاندان کرد بۆ مەلەک و باسی لەوە کرد: "ئەگەر خاوەن لە دۆسییەکەی مەلەک دەربکەون و باشتر کاری لەسەر بکرێت، لەو باوەڕەدام مەلەک ئازاد دەکرێت".
لەو چوارچێوەیەدا و بۆ پشتیوانی کردن لە مەلەک ئیپەک، ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگە بە چالاکی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دروشمی "خۆپاراستن مافێکی پیرۆزە" ناڕەزایەتییان پیشاندا، ڕێکخستنی ژنانی تورکیاش لەسەر تۆڕەکانی ئیتەرنێت بۆ ئیپەک کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژوویان لەژێر ناوی “مەلەک ئیپەک ئازاد بکەن” دەستپێکرد.
ت.پ