لە مەکسیکەوە داوای ئازادکردنی ئەندامانی ڕژاک دەکرێت
یەکێتی گەلانی مەکسیک داوای ئازادکردنی ئەندامانی ڕژاک دەکات و ئاماژەش بەوە دەکات ئەو هەڵوێستە دژە ژنە و پێویستە لە دژی تێکۆشان بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
یەکێتی گەلانی مەکسیک پەیامێکی پشتیوانییان بۆ ئەندامانی ڕژاک کەلەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون، بڵاوکردەوە و دەڵێن: ئێمە پاڵپشتیی بزوتنەوەی ژنانی کورد دەکەین و دەستگیرکردنی ژنانی کورد لەلایەن پەدەکە بە سەرۆکایەتیی بارزانییەوە، شەرمەزاردەکەین.
لە پەیامی یەکێتی گەلانی مەکسیکدا هاتووە: ئێمە لەسەر ناوی یەکێتی گەلانی مەکسیک، پشتیوانی تێکۆشانی هەڤاڵانی بزوتنەوەی ژنانی کوردستان دەکەین و لەدژی هەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر ژنانی کورد و گەلی کورددا ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕێن.
هەروەها هاتووە: ئێمە بە هۆی تێکۆشانمانەوە وەکو خوشک و برای یەکترین، لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێین ئەگەر هێرش بکرێتە سەر یەکێکمان، هەموومان پێکەوە وەڵامی دەدەینەوە، ئێمە وەکو گەلی ناوز لە ناوچەی چۆلولا (Cholula) تێکۆشانی گەلی کورد و بەتایبەت ژنانی بۆ خۆمان وەکو نمونە دەبینین تا ورەمان بەرز بێتەوە و بتوانین ژیانمان بپارێزین، زۆر نەماوە تا دوژمنی هاوبەشمان واتە سیستەمی باوکسالاری و کاپیتالیزم لەناو ببەین.
لە بەردەوامی هاتووە: ئەو سیاسەتانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بارزانی، کە بە هاوکاریی ئامریکا و تورکیا لە دژی ژنانی تێکۆشەر و فێمێنیزم بەڕێوە دەچێت وەکو ماڵی گەلانی Cuanalá, Juan C. Bonilla, Puebla, México شەرمەزاردەکەین.
ت.پ