لە مەخموور تێکۆشەرانی ژن بەبیرهێندرانەوە
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، گیانفیدا سەما یوجا، گوڵان، لەیلا ئاگری و ڕاپەڕین ئامەد بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.

مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، بە مەراسیمێک یادی تێکۆشەرانی ژنی مانگی حوزەیران، سەما یوجە، لەیلا ئاگری، گوڵان و ڕاپەڕین ئامەد کرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای ڕێزگرتن، هەزار نەرەخی، ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان باسی لە خەباتی شەهیدان کرد.
"بە بەبیرهێنانەوە گیانفیدایانی خۆمان نوێ دەکەینەوە"
هەزار نەرەخی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستانی لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی حوزەیران بەبیر هێنایەوە و وتی: ئێمە خاوەنی ئەو پیرۆزیانەین کە دەتوانین ئەمڕۆ باسی ئازادی بکەین، ئەم ئازادییە کە باسی دەکەین لە کەسایەتی گیانفیدایانی وەک هەڤاڵ سەماشدا سەرهەڵدەدات، کە لە دژی حکومەت ئاگری لە جەستەی بەردا، هەڤاڵ سەما نیشانی داین کە چۆن کەسایەتی و ژنە تێکۆشەرەکان دروست دەبن، ئێمە بە یادەوەرییەکانیانەوە خۆمان دەناسین و نوێ دەکەینەوە، هەڤاڵان لەیلا و ڕاپەڕین و گوڵان لە خەباتدا رەنجیان داو بوونە پێشەنگەکانی ژنانی ئازاد بەڵێن دەدەین تا دەتوانین بەدوای ڕێبازەکەیان دەبین.
دوای وتارەکە هۆنراوەیەک بۆ یادی شەهیدان خوێندرایەوە و پاشان سینەفزیۆنێک بیندرا.