لە مەخمور یادی سارا هۆگر ڕەحا و بیشەنگ بروسک کرایەوە
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستم جودی "مەخمور" بە مەڕاسیمێک یادی بیشەنگ بروسک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمیتەی لاوانی پەکەکە، سارا هۆگر ڕەحا، ئەندامی جێبەجێکاری کۆمەڵەی ژنانی گەنج - کۆمەڵەی گەنجان بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
مەخمور
ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستم جودی "مەخمور" بۆ بیشەنگ بروسک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە، سارا هۆگر ڕەحا، ئەندامی جێبەجێکاری کۆمەڵەی ژنانی گەنج بەڕێوەچوو.
یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداری دانیشتووانی کامپەکە و سەدان خوێندکار دەستیپێکرد. دوای ڕێزلێنان، ناسنامەی گیانبەختکردووان خوێندرایەوە، هەروەها باسی خەبات و کەسایەتی سارا هۆگر ڕەحاو بیشەنگ بروسک کرا، نودەم یامان، هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی گەل لێدوانی دا.
"ئەو مەشخەڵەی ڕادەستی بە ئێمەیان کرد بەرەو سەرکەوتن دەیبەین"
نودەم یامان ئاماژەی بەوەکرد، وەک ژنان و گەنجان لە کامپی مەخمور، تا کۆتایی بە شوێنپێی گیانبەختکردووان دەکەون وتی: هاوڕێ بیشەنگ یەکێکە لەو گەنجانەی لە ئەوروپا لەدایکبووە و سیستمەکەی لەوێ قبوڵ نەکردووە، دڵی لە پێناوی ئازادیدا لێیداوەو چووەتە ناو شۆڕشەوە، گەشتی هەرچوارپارچەی کوردستانی کردووە و کەسایەتی هەموو پارچەکانی کوردستانی لەناوخۆیدا بونیادناوە و بەو گیان و خرۆشەی شۆڕشەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کردووە، هەروەها هاوڕێ سارا یەکێکە لەو هاوڕێ شۆڕشگێڕانەی کە بەشداری لە کاری گەنجان لە کامپەکەدا کردووە، هەموو هاوڕێیان سارا دەناسن یەک لە دوای یەک، چووە هەموو ماڵەکان، هەموویانی بینی و لە کەسایەتی خۆیدا گەورەی کرد، ئەو لەناو گەنجاندا بە ڕۆح و هەستی تۆڵەکردنەوە کاری کردووە و ئەرکەکانی لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ کردووە، وەک خەڵکی مەخمور و هاوڕێکانی و گەنجانی کامپەکە ئەرکمانە ئەو مەشخەڵەی دایە دەستمان بەرەو سەرکەوتنی بەرین.
ڕێوڕەسمەکە بە دروشم کۆتایی هات.