لە مەغریب سیمینارێک بۆ داکۆکیکردن و بەهێزکردنی ئابووری ژنان ئەنجامدرا

هاوپەیمانی کۆمەڵەی "نەوەکانی یەکسانی" سیمینارێکی سازکرد، کە تیایدا داوای بەهێزکردنی ئابووری و تێکەڵکردنی ڕێبازی ڕەگەزی لە سیاسەتەکانی گەشەپێدان بۆ گەیشتن بە یەکسانی و سەربەخۆیی بۆ ژنان کرد.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- بەشداربووانی سیمینارەکە دووپاتیان کردەوە کە پێشخستن و بەهێزکردنی ئابووری ژنان و ژنانی گەنج توخمێکی سەرەکییە بۆ گەیشتن بە یەکسانی، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی تێکەڵکردنی ڕێبازێکی ڕەگەزی لە سیاسەتەکانی گەشەپێدانی ناوچەیی و پاڵپشتیکردنی ژنان لە بونیاتنانی تواناکانیان بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەک کە لە ڕێگەیەوە بتوانن سەربەخۆیی بەدەست بهێنن کردەوە.

 

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، هاوپەیمانی کۆمەڵەی ''نەوەکانی یەکسانی'' سیمینارێکی ناوچەیییان سەبارەت بە مافە ئابوورییەکانی ژنان و ژنانی گەنج لە شاری مەراکیش ڕێکخست، لە میانی سیمینارەکەدا یاداشتێکی داواکاری و داکۆکیکردن پێشکەشکرا، کە ڕاسپاردەکانی تایبەت بە بەهێزکردنی ئابووری ژنان لەخۆگرتبوو، هەروەها پێداچوونەوەی بە گرنگترین ئاستەنگ و ئەو ئاڵەنگارییانە کرد کە ڕێگری لە بەهێزکردنی ژنان دەکەن لە ڕووی ئابوورییەوە، بە تایبەت ژنانی گوندنشین کە سەرەتاییترین ئامرازەکانیان نییە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی و یەکسانی.

 

لە دەستێوەردانەکاندا تیشک خرایە سەر ئەوەی کە هەرچەندە مەغریب پێشکەوتنی بەرچاوی لە بواری بەهێزکردنی ئابووری ژنان و سەربەخۆیی دارایی ژنان بەدەستهێناوە، وەک زیادکردنی بەشداری ژنان لە بازاڕی کار و زیادکردنی ژمارەی بازرگانی و یەکگرتووی ژنان لە ڕێگەی چەند یاسا و بەرنامەی گەشەپێدان، بەڵام هێشتا کێشەی زۆرهەیە کە پەیوەندییان بە کەمی ڕێژەی بەشداری ژنان لە چالاکییە ئابوورییەکان و نایەکسانی لە کرێ و دەرفەتە بەردەستەکان لە نێوان ڕەگەزەکاندا هەیە.

 

''بەهێزکردنی ئابووری لە دڵی داکۆکیکردندایە''

حەلیمە ئەولامی، ڕێکخەری پرۆگرامەکە، ڕایگەیاند: پرۆژەی "نەوەکانی یەکسانی" چوار کۆمەڵە لەخۆدەگرێت کە بریتین لە "کۆمەڵەی پارێزی بۆ ژنان و منداڵان"، "فیدراسیۆنی کۆمەڵەی مافی ژنان"، "کۆمەڵەی جیهانی کۆمەڵایەتی" لە کۆمەڵگەی گوندنشینی ئایات ئەوریر، کۆمەڵەی "بەسمە" لە کۆمەڵگەی سەیدی زەوین.

 

ئاماژەی بەوەشدا، کە هەریەکێک لەم کۆمەڵانە کاریان لەسەر پرسێکی پەیوەست بە مافە ئابوورییەکانی ژنان کردووە، وە لە کۆتاییشدا کۆبوونەوە لەسەر پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ پێشکەشکردنی یاداشتێکی داکۆکیکردن سەبارەت بە بەهێزکردنی ئابووری ژنان، لەگەڵ کۆمەڵێک پێشنیار کە ناوەندی بەرنامەکانی گەشەپێدان و سیاسەتە گشتییەکانی ناوچەی مەراکشن.

 

هەروەها دووپاتی کردەوە، پرۆگرامەکە تیشکی خستۆتە سەر دابینکردنی خولی پەروەردەیی بۆ ژنان لەناو کۆمەڵە هاوبەشەکاندا، کە ژنانی خاوەنکارن و هەڵگری پڕۆژەی کارگێڕی یان هاوبەشن، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانیان، جا چ لەسەر ئاستی یاسادانان، چ لە دامەزراندنی بازرگانی یان لەڕێگەی پێشکەشکردنی پێشنیارەکانیان و بەشداریکردن لە داکۆکیکردندا بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەم یاداشتە داکۆکییە کە لە میانی سیمینارەکەدا پێشکەشکرا.

 

''سستی لاوازی کارگێڕی ژنان''

سەنا زەعیمی، سەرۆکی فیدراسیۆنی خولەکانی مافی ژنان، پێشکەشکردنێکی وردی سەبارەت بە یاداشتنامەی داکۆکیکردن پێشکەش کرد، کە لەلایەن هاوپەیمانی ''نەوەکانی یەکسانی''ەوە ئامادەکرابوو، تێیدا جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێژەی چالاکیی ئابووری بۆ ژنان لە ٢٥٪ تێپەڕناکات، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەوان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە بازاڕی کار سوودمەند نین و ناچارن لە دەرەوەی کەرتەکان کار بکەن، کە پاراستنی یاسایی و کۆمەڵایەتی و کرێیان نزیکەی ٣٠٪کەمترە لە کرێی پیاوان.

 

ئاماژەی بەوەشدا، کە ٢٠٪ی ئەو خێزانانەی لە ناوچە شارییەکاندا دەژین، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای پلاندانان پاڵپشتییان دەکرێت، هاوکات ١٢.٣٪ی خێزانەکان لەلایەن ژنانی گوندنشینەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەروەها ئەو ژنانە لە دۆخێکی دژواردان، چونکە یان جیابووەتەوە یان بێهاوژینن بە ڕێژەی ٧١.٧٪، وە بەدەست ڕێژەیەکی زۆری نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنن، ناتوانن سەرچاوەی داهاتیان هەمەچەشن بکەن، ئەمە جگە لە کەمی بپێداویستی تەندروستی.

 

هەروەها دەستنیشانکردنی ڕەوشی ژنان و ژنانی گەنجی ناوچەی مەراکش-سەفی خستەڕوو، بە پشتبەستن بە داتای توێژینەوەکان کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کێشانەی کە ڕێگری لە خێرایی بەهێزکردنی ئابوری ژنان دەکەن لە ناوچەی مەراکش-سەفی، کە بە ڕێژەی بەرزی بێکاری لەنێو ژنان و ژنانی چالاک لە ناوچەکەدا نوێنەرایەتی دەکرێن، دەگاتە ٣١.١٦٪، ئەمە جگە لە سستی و کەمی دەستپێشخەرییەکانی تاکەکەسی ژنان لە چوارچێوەی ئابووری خێزان بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان.

 

سەبارەت بە کاروباری ژنان، جەختی لەوە کردەوە، کە بەدەست نەبوونی بناغە هاوبەشی بچووک و کارگێڕییەوە دەناڵێنن کە بۆ بەهێزکردنی ئابووری ژنان داڕێژراوە، هەروەها ژمارەی هاوکاری ژنان گەیشتووەتە ٨١٠ لە کۆی گشتی بناغە هاوبەشی کە ٥٩٧١ بوو، کە بە تێکڕا تەنها ١٧.٦.

 

لە کۆتایدا جەختی لە گرنگی باشترکردنی پەسەندکردنی ڕێبازی ڕەگەزیی لە پەرەپێدانی پلانی گەشەپێدان و چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی بەرنامەی گەشەپێدانی ناوچەیی کردەوە، هەروەها داوای بە دامەزراوەییکردن و چالاککردنی سیستەمێکی یەکگرتوو بۆ بەهێزکردنی ئابووری و سەربەخۆیی دارایی ژنان و خێزانەکانیان لە ناوچەی مەراکش-سەفی کرد.

 

''پێویستی بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە''

نەجات ئاتکاردی، بەرپرسی کایەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەی ''ئایت ئەوریر'' و هاوبەشی پڕۆژەکە، ئاماژەی بەوەدا، بە پشتبەستن بە دۆخی ئەو ژنانەی دێنە ناوەندی گوێگرتن بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی پەیوەست بە کایەی کۆمەڵایەتییەوە، ئەوە ڕوون بوو کە زاراوەی توندڕەوی بەربەستێک بۆ ئەوان پێکدەهێنێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ئەمە جگە لەوەی کە بەدەست نەبوونی بەهێزکردنی ئابوورییەوە دەناڵێنن.

 

ڕوونیکردەوە، کۆمەڵەکە بڕیاریدا لەگەڵ ژنانی کۆچبەران کاربکەن لەسەر پڕۆژەیەک کە ناویان ناوە "یەودا" واتە ''بەسە''، کە دەستپێشخەرییەکی ناوخۆییە بۆ ئەوەی ژنان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بگات، هەروەها پڕۆژەکە کۆمەڵێک چالاکیی لەخۆگرتووە، لەوانەش ناساندنی پڕۆژەکە بە بەرپرسانی ناوخۆیی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە بووە هۆی دەستنیشانکردنی بەشدارانە لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی ناوخۆیی ''سەرۆکی گروپە خاکییەکان'' و کۆمەڵەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی کە ژنانی گوندنشین بەدەستیەوە دەناڵێنن.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان داوای پاڵپشتیکردنی ژنانیان لەڕێگەی ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بەرزکردنەوەی توانای خودیان لە بواری بازرگانی و توندوتیژی کرد، جا ئەویش لە ڕێگەی ڕێکخستنی خولی پەروەردەییەوە لە بواری دیجیتاڵ مارکێتینگ یان ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە دارایی.