لە ماوەی ساڵێکدا لە ئامەد ٨٥ منداڵ لە کاتی کارکردندا گیانی لە دەستداوە
لقی ئەگیتم سەنی ئامەد، بۆ سەرنجخستنە سەر پێشلکاری سەر مافی منداڵان لە ناوەندی پەروەردەیی پیشەیی "MESEM" لە ئامەد لە گردبوونەوەیەکدا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ناوەندی هەواڵ
لقی ئەگیتم سەنی ئامەد، بۆ سەرنجخستنە سەر پێشلکاری سەر مافی منداڵان لە ناوەندی پەروەردەیی پیشەیی "MESEM" لە ئامەد لە گردبوونەوەیەکدا لە بەردەم بەڕێوەبەریی پەروەردەیی نیشتیمانی شاری ئامەد "Egitim Sen" ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوەو، پانکارتی 'با مەسەم- MESEM دابخرێت، کۆتایی بە کردەوەکانی دژ بە منداڵان بهێندرێت' بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی لقی یەکی ئەگتم سەن، ساڵیحە زۆرلو ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٨٥ منداڵی کرێکار بە هۆکاری 'تاوانی کار' گیانیان لە دەستداوە و ١٧ لەوانە لە خوێندکارانی مەسەم بوون.
مەسەم لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەشدا، منداڵان بەدەر لە کاتی دیاریکراوی کارکردن کاریان پێ دەکرێت، دووچاری هەلومەرجی قورس دەکرێنەوە و هەندێک لەو خوێندکارانە بەهۆی فشارەکانی سەریان هانی خۆکوشتنیان تێدا درووستەکات و وتی: مەسەم گۆڕاوە بۆ سیستەمی 'وەبەرهێنان لەسەر منداڵان' کە بە گوێرەی خواستی سەرمایەداری دامەزرێندراوە.
زۆرلو دەستنیشانیشی کرد، دەبێت ئەو منداڵانەی لە شەرمەزارکردنی مەسەمدا دەستگیرکراون، دەستبەجێ ئازاد بکرێت و ئەمەی وت: مافی پەروەردە وەرگرتن بە زمانی دایکیی دابین بکرێت. دەبێت لێپرسینەوە لە هەموو پێشلکارییەکانی مەسەم دژ بە خوێندکارەکانی بکرێت.
چالاکییەکە بە درووشمی "توندوتیژی و پێشلکارییەکانی سەر منداڵان ڕاگرن" کۆتایی هات.