لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٣٨ هەزار ژن لە غەززە کوژراون
نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣٨ هەزار ژن لە غەززە کوژراون و بە تێکڕا ڕۆژانە لانیکەم ٤٧ ژن و کچ دەکوژرێن.
ناوەندی هەواڵ
سۆفیا کاڵتروپ، وتەبێژی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارەکاندا ڕایگەیاند، لە نێوان مانگەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٣٨ هەزار ژن و کچ بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی ئیسرائیلەوە لە غەزە کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە زیاتر لە ٢٢ هەزاریان ژنن و ١٦ هەزاری دیکەشیان ژنی گەنجن، بە تێکرا ڕۆژانە لانیکەم ٤٧ ژن کوژراوە.