لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٠ کەس لە سووریا کوژران کە چواریان منداڵن
ڕێکخراوی سۆهر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ کەس لە سووریا کوژراون کە چواریان منداڵن.

ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کەس لە سوریا کوژراون.
ئااماژەی بەوەکرد، ژنێک کە سێ هەفتە لەمەوبەر ڕفێندرابوو، لە شارۆچکەی زابڵاتانی لە دیمەشق بە مردوویی دۆزرایەوە.
لە شاری حەما، سەربازێکی "فیرقەی ٤"ی سەر بە ڕژێمی پێشوو لە هێرشی چەکدارانی نەناسراودا کوژرا و لە لادێی تەرتوسیش گەنجێک کە پێشتر ڕفێندرابوو بە مردوویی دۆزرایەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی سۆهر، منداڵێک لە دێرەزوور بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەکی نەتەقینەوە ژیانی لەدەستداوە، منداڵێکیش لە شاری مێسکنە، لە لادێی حەلەب، بە هەمان شێوە گیانی لەدەستداوە.
سۆهر ڕاپۆرتی دا کە لە لادێکانی حومس، گرووپێکی چەکدار بە ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لە کەسێکی مەدەنی کردووە و بەو هۆیەوە کوژراوە. هەروەها ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی دیمەشق لە لادێکانی ئیدلب کوژرا.
ڕاگەیەندرا کە سەربازێکی پێشووی ڕژێمی بەعس لە ناوچەی سیفێرا لە گوندەکانی حەلەب کوژرا و یاریدەدەری یەکەمی "ئاسایشی دەوڵەت"ی ڕژێمی پێشوو لە شاری حەلەب کوژرا. هەروەها باس لەوە کرا کە لە ئەنجامی تەقەیەکی نەناسراو منداڵێک لە شاری ئاشەرا کوژراوە