لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا پێشوازی لە حەوت گەنجی سەفەربەری سلێمانی کرا

بە دروشمی " گەنجانی کورد سنوورەکانی لۆزانیان خستە ژێر پێڵاوەکانیان"، لە لایەن بنەماڵەو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، پێشوازی لە گەنجانی باشووری کوردستان کرا کە سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستان بوون.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ لە سەکۆی ئازادی لە شاری سلێمانی، لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا، لە لایەن هاوڵاتیان و بنەماڵەکانیانەوە بە دروشمی " گەنجانی کورد سنورەکانی لۆزانیان خستە ژێر پێڵاوەکانیان" و " گەلی کورد یەکە"، بە پێدانی چەپکە گوڵی وەفا پێشوازی لە گەنجە بوێرەکانی کورد کرا، کە کە سنگی خۆیان کردبووە قەڵغان بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان، بەدەم بانگەوازی سەفەربەرییەوە چوون و بەشداریان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستاندا کردبوو.

 

کەمال حەمەڕەزا،  بەڕێوەبەری کۆمپانیای چەتر وتی: ئێمە لە مەڕاسیمی شکۆمەندانەدا پێشوازیمان لە حەوت هەڤاڵی خۆبەخش کرد، بە یەکبوونمانەوە بەرەو سەفەربەری چوون، بەدەم سەفەربەری ڕۆژئاوای کودستانەوە چوون تا بەرگری لەخاک و وڵاتمان بکەن، ئەو پشتیوانییەی تەواوی کورد لە پارچەکانی کوردستان پێکەوەیی گەلانی بە تەواوی جیهان ناساند، ئێمە پێتان سەربەزین، ئەمڕۆ بۆ پشتیوانیان هاتووین تا تاجە گوڵی وەفایان پێببەخشین. 

 

سۆران ئەردەڵانی، بەشداربوو لە سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستاندا، وتی: ئەمە ئەو ژانەیە کە دایکان دەیگرێ و منداڵێک دەبێت، ئەمەش منداڵێکەو خۆشی بۆمان هێناوە، لەگەڵ سەفەربەریدا بەدەم بانگەوازیەکەوە چووین و پشتیوانیمان دەربڕی، چوینە ڕۆژئاواو بەرگریمان لەخاکی خۆمان کرد، تا بتوانین خۆمان و خاکمان بپارێزین، گەل لێرە پشتیوانی کرد پشتیوانییەکان و بەرخۆدانییەکانی کورد لە تەواوی پرچەکان توانی ئەو جەنگە بوەستێنێت، ئێمە هەردەم بەرگری لە خکمان دەکەین. 

 

بەرزان حەمەکەریم، بەشداربوو لە سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستاندا، وتی:  لەگەڵ بانگەوازیەکەی مەزڵوم عەبدیدا گەلی کورد هەمووی پشتیوانی لەڕۆژئاوای کوردستانکرد، ئێمە بۆدەرکردنی داگیرکەران چووین و تا گیانمان بەخت بکەین، بەدەم سەفەربەرییەوە چوینە لی شەرڤانان و پشتیوانیمنکرد، لەگەڵ کوردەکانی ئەوێدا مۆڕاڵمان بەرزتردەبوو، ئەو بەرخۆدانییەی گەل لە تەواوی پرچەکان دوبارە مۆڕاڵی بە ئێمە دەدا، بە پشتیوانی گەلی کورد توانیمان سەربکەوین، هەروەها لەلایەن پەیوەندییەکنی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دوبارە گەڕێندراینەوە بۆ باشووری کوردستان. 

 

"پشتیوانی تەواوی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانمان دەکرد" 
ترێ عوسمان، بنەماڵەی بەشداربووی سەفەربەری وتی: خاڵم بەدەم سەفەبەری بۆ ڕۆژئاوای کوردستانەوە چوو، تا بتوانێت خاکمان بپارێزێت، هەموکات پەوەندیمان پێوەدەکرد، هەمووکات خۆشحاڵی خۆمان بۆ دەردەبڕی هیوای سەرکەوتنمن بۆ دەخواست، بەردەوام لە پەیوەندیدابین و ئاگاداری چوونی بوین، هەردەم شانازیبوو بۆ ئێمە کەلەخانەوادەکەماندا کەسانێک چووبون بەرگری لە خاکی کوردان بکەن. 

 

" ئێمە مۆڕاڵمان لە شەرڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان وەردەگرت" 
خوشکی سۆران ئەردەڵانی بەشداربووی سەفەربەری، ئاماژەی بەوەکرد، خانەوادەکەیان چەندین کەس بە دەم سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە چوون، وتیشی: لە خێزنەکەماندا چەندین کەسمان بەشداری کردووە، تا بتوانن پشتیوانی لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، ئێمە بەردەوام پەیوەندیمان پێوەدەکرد و لەگەڵ شەرڤانەکانی هاوڕێیدا قسەمان دەکرد مۆڕاڵمان لە شەرڤانان وەردەگرت.

 

لە کۆتایدا وتی: کاتێک بەڕیکەوت ئاگادار نەبووین بەڵام ئێمە پەیوەندیمان پێوەکرد و پشتیوانیمانکرد و وتمان بەسەربەرزی ڕۆیشتیت بەسەربەرزی و ئازادبوونی کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان بگەڕێرەوە بۆلامان. 

 

"لە خۆپشاندانەکان بەشداربووین، هاوژینەکەملە ڕۆژئاوایکوردستان بەشداری سەفەربەری کرد" 

نەزیرە محەمەد، هاوژینی بەشداربووی سەفەربەری ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەسەربەرزانە بەڕێکەوت و بەسەربەرزانە گەرایەوە، وتی: منداڵەکانمان و خێزانەکەمان هەموو پشتیوانیان دەردەبڕی لە ڕێگەی خۆپشاندانەکانەوە بەشداری پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستانمان دەکرد، بەردەوام قسەمان لەگەڵ دەکرد تا بارودۆخی بزانین، هەموکات پێماندەوت بەسەربەرزی و پاراستنی خاکەوە بگەڕێرەوە ناومان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: خۆم و منداڵ و خێزانەکەمان بەشداری خۆپشاندانەکانمان دەکرد ، هاوژینەکەم لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری سەفەربەری ببوو لە ڕۆژئاوای کوردستان ، بۆ پشتیوانییەکقن بەردەوام بووین تا بتوانین کورد و پێکەوەی کوردان بۆ دوژمنان بسەلمێنین، ئەوە ئەرکی هەر تاکێکی کوردە کە ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات.