لە مانگی نیساندا ٣٣ ژن و ١٠ منداڵ کوژراون
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٢٩ ژن و ١٠ منداڵ کوژراون و چوار ژنی دیکەش کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن و ماددەی هۆشبەر سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوەندی هەواڵ - شەرەف و شانازی ئەو وشانەن کە وەک زنجیر لەسەر ملی ژنان قورس دەبن؛ هەر لەو ساتەوەی کە ژن بۆ یەکەمجار ئەم قسانە لە باوکی، براکەی، مێردەکەی، یان تەنانەت کەسێکی نامۆی خۆیەوە دەبیستێت، ئەم زنجیرەیە وەک بارێکی قورس و بریندار لەسەر ڕۆحی خۆی هەڵدەگرێت.
کوشتنی ژنان بە ناوی "شەرەف"ەوە تەنیا بەرهەمی عەقڵی نەخۆش و باڵادەست نییە، بەڵکو دەرئەنجامی سیستەمێکە کە لە ناوەڕۆکی خۆیدا دەسەڵات دەخاتە دەستی پیاوانەوە بۆ ئەوەی لە ژێر پەردەی "ماق"دا پاساو بۆ توندوتیژییەکانیان بهێنن. ژنکوژی ڕووداو و ڕووداوێکی ناوخۆیی نییە. ژنێک کە بە بێدەنگی، لە ژووری نوستن، لە کۆگایەک، یان لە کوچەیەکی تەنیادا، لەلایەن پیاوێکەوە کە بە "شەرەف"ی خۆی ناوی دەبات، بکوژرێت، تاوانێکی کولتوورییە. تاوانێک کە کۆمەڵگە بە ستایشکردن و بەزەیی بەخشین بە بکوژ و پاساو هێنانەوە بۆ مردنی ژنەکە و تووڕەیی پیاوەکە بە ئیرەیی ناوزەد دەکات. ژنکوژی تەنیا ڕووداوێک نییە، بەڵکو سیستەمێکی ئاڵۆزە؛ لە خێزانەوە بۆ ئەو قوتابخانەیەی کە فێری بێدەنگی بۆ کچ و دەسەڵات بۆ کوڕ دەکات، تا دەگاتە ئەو یاسایەی کە بەهایەکی کەم بە خوێنی ژن دادەنێت و ئەو میدیایەی کە جەستەی ژن دەگرێتەوە بەڵام چەقۆی پیاو ناگرێتەوە... ئەمانە کۆمەڵێک یاسا و نەریت و فێرکارین کە ژن بەرەو بێدەنگی و مردن دەبەن و پیاو هان دەدەن بۆ باڵادەستی و بەرگری. ژنان قوربانیی بێدەنگی چەمکە پیاوسالارییەکانن.
ئاژانسەکەمان مانگانە ڕاپۆرتێک لەسەر کوشتن و خۆکوشتن و هۆکارەکانی پێشکەش دەکات. لەسەر بنەمای ئەمەش مانگی ڕابردوو ٢٩ ژن و ١٠ منداڵ کوژران و چوار ژنی دیکەش کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن و ماددەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
ژمارەیەک کوشتن لە ئاداری ٢٠٢٥کە لە مانگی نیسااندا دەربارەیان ڕاپۆرت کراوە:
ئاژانسەکەمان ڕاپۆرتێکی له بارەی ئاماری کوشتنی ژنان له ئاداری٢٠٢٥ ئاماده کردووه ، که دەردەکەوێت ١٦ ژن و ٤ منداڵ کوژراون، هەروەها سێ ژن که پێشتر به تاوانی کوشتنی مێردەکانیان سزای له سێدارەدانی بەسەردا سەردرابوون، هه ڵواسیوه . بەپێی ئامارە تازە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ١ی ئادار، ژنێک بە ناوی ئاسییە قەویچێشم تەمەن ٤٥ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ڤاکیل ئاباد لە شاری مەشهەد هەڵواسرا. شایانی باسە کە زۆرێک لە کوشتنەکان باس ناکرێن و بەهۆی ئەو سنووردارکردنە سیاسی و کولتوورییانەی کە لە کۆمەڵگەدا زاڵن، مەحاڵە ئاماری ڕاستەقینە بەدەست بهێنرێت. ئەو ئامارانەی کە پێشکەش دەکرێن تەنها ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵەکان بڵاودەکرێنەوە.