لە لیبیا وۆرکشۆپی خولی پەروەردە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕق و کینە لە دژی ژنان بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی پڕۆژەی "نا بۆ قسەی ڕق لە دژی ژنان"، پلاتفۆرمی "ئەو پشتڕاستی دەکاتەوە" وۆرکشۆپێکی خولی پەروەردەی لە شاری سەبا ڕێکخست بۆ تیشک خستنەسەر کەیسە ڕاستەقینەکانی ژیانی ژنانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی کە تووشی ناوزڕاندن و هەراسانکردن بوون.

مونا تۆکا
لیبیا-بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە جەختیان لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی وۆرکشۆپەکە دروستکردنی شوێنی کارلێک کارانە بوو بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ساختە و قسەی ڕقاوی کە ژنان دەکاتە ئامانج.
لەبەر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی قسەی ڕق و کینە لە دژی ژنان لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان، لە ژیانی گشتیدا، پلاتفۆرمی "ئەو پشتڕاستی دەکاتەوە" لە چوارچێوەی پڕۆژەی "نا بۆ قسەی ڕق لە دژی ژنان" ڕۆژی ٢٨ی ئایار، وۆرکشۆپێکی خولی پەروەردەی لە شاری سەبا ڕێکخست. وۆرکشۆپەکە لەلایەن ناوەندی گفتوگۆی نێودەوڵەتی (KAICIID) و بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی پڕۆژەکانی گفتوگۆ پاڵپشتی کرا.
وۆرکشۆپەکە کە کۆمەڵێک ژنە چالاکوان و ئەوانەی ئارەزووی کاروباری گشتییان کردە ئامانج، تیشک خرایەسەر وێرانکردنی چەمکی قسەی ڕقاوی و پێناسە و فۆرمەکانی و دیارترین کەناڵەکانی کە لە ڕێگەیەوە بەرەوپێش دەچێت، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە. هەروەها باسی لە ڕێگاکانی چاودێریکردن و بەرپەرچدانەوەی ئەم وتارە کرد، تیشکی خستەسەر کەیسە ڕاستەقینەکانی ژیانی ژنانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی کە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی وێنە یان زانیاریی ساختە تووشی ڕەشبگیری دیجیتاڵی یان چەواشەکاری بوون.
ڕیما فولانی،ڕۆژنامەنووسی فریلانس و ڕێکخەری وۆرکشۆپ ڕوونیکردەوە کە ئامانجی سەرەکی وۆرکشۆپەکە دروستکردنی شوێنی کارلێک کارانە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ساختە و قسەی ڕقاوی کە ژنان دەکەنە ئامانج. ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە دەرگا بەڕووی گفتوگۆی ڕاستیدا دەکەنەوە، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم جۆرە قسە و باسانە لەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی لەسەر خۆشگوزەرانی دەروونی و جەستەیی ژنان.
فاتمە زەهرا مەعتوق، بەڕێوەبەری ساڵونی ڕۆشنبیری ژنانی یونسکۆ لە سەبا، وتی وۆرکشۆپەکە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگ دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان لە ڕەشبگیری دیجیتاڵی و قسەی ڕقاوی ئۆنلاین.
جەختی لە پێویستی دامەزراندنی میکانیزمی پاراستنی کاریگەر کردەوە، لەوانەش هێڵی گەرم بۆ ڕاپۆرتکردنی ئەم پێشێلکاریانە، بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە، بۆ ئەوەی دژی ئەم دیاردانە بوەستنەوە.
لە دەستێوەردانێکی سەرنجڕاکێشدا، عەزیزە محەمەد، یەکێک لە ئامادەبووان، ئەزموونی خۆی باسکرد و وتی: ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ڕووبەڕووی هێرشی دووبارە دەبێتەوە، نەک تەنها لە کایەی گشتی یان پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکانەوە، بەڵکو لەناو خودی هەندێک خێزانیشەوە. ئەم هێرشانە زۆرجار دەرئەنجامی زانیاریی ساختە یان وێنەی هەڵبەستراو یان دەرەوەی چوارچێوەن کە بە شێوەیەکی چەواشەکارانە بڵاودەکرێنەوە، هەندێکجاریش لێکەوتەی کارەساتباریان لێدەکەوێتەوە کە ڕەنگە هەڕەشە یان تەنانەت کوشتنیش لەخۆبگرێت.
ڕوونیشیکردەوە، کەسێک هەیە لەژێر کاریگەری قسەی ڕقاوی و زانیاری هەڵەدا زیان بە کچەکانیان یان کەسوکاریان دەگەیەنێت، زۆرێک لە ژنان نازانن چۆن بەشێوەیەکی یاسایی خۆیان بپارێزن، هەروەها نازانن کاتێک ڕووبەڕووی ڕەشبگیری یان ناوزڕاندن دەبنەوە ڕوو لە کام دەسەڵات بکەن. بە تایبەتی ئەمە یەکەمجارە بەشداری لە وۆرکشۆپێکی لەم جۆرەدا بکەم، تەنها ئەمڕۆ زانیاریم لەسەر بوونی دەزگا ئاسایشیەکان زانی کە دەتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت، نابێت هۆشیارکردنەوە تەنها لە ژناندا سنووردار بێت، بەڵکو دەبێت لەناو خێزاندا دەستپێبکات، چونکە زۆرجار سەرچاوەی سەرەکی مەترسییە یان پارێزەری سەرەکییە.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بەشداربووان چەند پێشنیارێکیان خستەڕوو کە ئامانجیان بنیاتنانی ژینگەیەکی دیجیتاڵی سەلامەتتر و دادپەروەرانەتر بوو بۆ ژنان، لەوانە پاڵپشتیکردنی هەڵمەتەکانی هۆشیاری، خولی پەروەردەی ژنان لە بواری ئاسایشی دیجیتاڵیدا، هەروەها تۆڕکردن لەگەڵ دامەزراوە ئاسایشی و یاساییەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافی پاراستنی ژنان و لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر بە دەستدرێژیکاران.