لە لیبیا ٢٦ منداڵ بەهۆی مینەوە برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ٣٥ کەس کە لە ناویاندا ٢٦ منداڵ هەن لە ڕووداوەکانی تەقینەوەی میندا برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتیوانی لە لیبیا "UNSMIL" لە هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی لە بەیاننامەیەکدا زانیاری لەسەر ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە لەماوەی ساڵێکدا برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە نێوان نیسانی ٢٠٢٣بۆ ٢٠٢٤، ٣٥ کەس کە ٢٦یان منداڵان گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون، لە ماوەی پێنج ساڵیشدا ٤٠٠ کەس بریندار بوون و گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها ڕاگەیەندراوە ، ٣٦% ی شوێنە مەترسیدارەکانی وڵاتەکە پاککراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا نزیکەی ٤٣٦ ملیۆن مەتر دووجا زەوی پاک نەکراوەتەوە.