لە لێکۆڵینەوەکانی گوڵستان دۆکو دوو کەس دەستگیرکران
پێشهاتە نوێیەکان لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو کە ماوەی شەش ساڵە لە دێرسیم بێسەروشوێنە. گۆکهان ئەرتۆک، ئەفسەری پێشووی پۆلیس و ئەردۆغان ئیلالدی، بەرپرسی گشتی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دەستبەسەرکرابوون، دەستگیرکران. لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
پێشهاتی بەرچاو لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دیارنەمانی خوێندکاری زانکۆی مونزور گوڵستان دۆکو شەش ساڵ لەمەوبەر هاتۆتە ئاراوە. لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ١٣ی نیسان ئەنجامدرا، ١٣ کەس دەستبەسەر کران. یەکێک لەوانە کوڕی مستەفا تورکەی سۆنەلی پارێزگاری دەرسیم، تونجای سۆنێل بوو.
راگەیاندراوی داواکاری گشتی گۆخان ئەرتۆک ئەفسەری پێشووی پۆلیس کە یەکێکە لەو تۆمەتبارانەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ڕاگیراوە، تەواو بوو. پاشان گۆکهان ئەرتۆک ڕەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوە کرا و لەلایەن دادگاوە دەستگیرکرا. دەرکەوت کە گۆکهان ئەرتوک هەندێک داتای لە گوڵستان دۆکو دزیوە بە دانانی (سیمکارت)ەکەی بۆ ناو مۆبایلەکەی.
ئەردۆغان ئیلالدیش لە هەمان چوارچێوەدا دەستبەسەر کرا. هەروەها لە کاتی دیارنەمانی گوڵستان دۆکودا کارمەندی ئیدارەی تایبەتی پارێزگا بووە، دوای لێدوانەکەی لە داواکاری گشتی، ئەردۆغان ئیلالدی ڕەوانەی دادگا کرا، دادگاش فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی دەرکرد بە تۆمەتی ‘کوشتنی بە ئەنقەست’. لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.