لە کوژرانی ئایشە تایوراک، لێدانەکانی کە بە جەستەیەوە هەبوو پشتگوێ خرا

داواکاری گشتی فەرمانی ئازادکردنی ئادەم تایوراکی دا، کە لە فارقین دوای گیانلەدەستدانی گوماناویی ئایشەی تایوراک دەستگیرکرا، هەروەها "ATK" گوێیان نەدا بەوەی شوێنی لێدان لە پشت و ملی ئایشە تایوراک هەبوو، ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ بەڵگەیەکی پزیشکی نییە کە بە زۆر کوژرابێت.

داواکاری گشتی فەرمانی ئازادکردنی ئادەم تایوراکی دا، کە لە فارقین دوای گیانلەدەستدانی گوماناویی ئایشەی تایوراک دەستگیرکرا، هەروەها "ATK" گوێیان نەدا بەوەی شوێنی لێدان لە پشت و ملی ئایشە تایوراک هەبوو، ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ بەڵگەیەکی پزیشکی نییە کە بە زۆر کوژرابێت.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

ئامەد-  لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هەزاران ژن لە تورکیا لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و بەم دواییانە مردنی گوماناوی زیادی کردووە ئەو ژنانەی کە دوای مردنی گوماناوی کار دەکەن ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕاستی کوشتنەکە لە پشت هەر مردنێکی گوماناوییەوە هەیە،  لە ئەنجامی توێژینەوەکاندا، کاتێک ژنان ڕاستیەکە ئاشکرا دەکەن، دادگا بە تەواوی لە ڕووداوەکە ناکۆڵێتەوە، دەتوانێت بڕیاری ئازادکردنی چەندین تاوانبار بدات، ئایشەی تایوراکە تەمەن ٤١ ساڵ کە ڕۆژی ٨ی حوزەیران لە ناوچەی فارقینی سەر بە ئامەد بە شێوەیەکی گومانویی گیانی لەدەستدا، دوێنێ دادگا بڕیاری ئازادکردنی گومانلێکراوەکەی دا.

 

" ئەمە خۆکوژی نییە، کوشتنە"

کاتێک ئایشە تایوراک لە ٨ی حوزەیراندا بە شێوەیەکی گوماناوی لە چێشتخانەکەی دۆزرایەوە، منداڵەکانی سەرنجیان ڕاکێشایە سەر ئادەم تایوراکی باوکی خۆیان و وتنیان "ئەوە خۆکوژی نییە، کوشتنە" دوو لەو منداڵانە ئاماژەیان بەوەکرد شایەتیان داوە کە باوکیان لە شەوی ڕووداوەکە چووەتە ناو ماڵەکەوە، هەروەها وتیان کە ئایشە بەشێوەیەکی سیستماتیک لە لایەن ئادەم تایوڕاک توندوتیژی بەرامبەر کراوە، پێشتر ئایشە بەهۆی ئەو سەختیی و دژوارییانەوە داوای پاراستنی لە ڕێکخراوەکانی ژنان کردبوو، دواتر ئادەم تایوڕاک لە دوای شایەتی رێکخراوەکانی ژنان و گەواهیدانی منداڵەکانی وەک تۆمەتبارێکی کوشتن دەستگیرکرا.

 

نیشانەکانی لێدان پشتگوێ خران

هەرچەندە شەش مانگ تێپەڕیوە، بەڵام ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری ئیستەنبول بۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوە زیادکراوە کە تەنیا ڕاپۆرتی سەرەتایی توێکاری تێدایە، ١٦ لاپەڕەیەو بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی فارقین نێردراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هیچ بەڵگەیەکی پزیشکیش نییە کە ئەو کەسە بە هۆی کاریگەریەکی شۆکەوە گیانی لەدەستدابێت، بۆیە دوای راپۆرتەکە، نوسینگەی داواکاری گشتی فارقین بڕیاری ئازادکردنی تۆمەتبارەکەی داوە.