لە کەتەلۆنیاوە ژنان پشتگیری شەنگال دەکەن
لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا، ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە کەتەلۆنیاوە بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیری خۆیان بۆ شەنگال دەربڕی.
ناوەندی هەواڵ
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و هەزاران ژن و منداڵیان ڕفاندو کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردن، تا ئێستاش چارەنووسی سەدان ژنی ئێزیدی بە نادیاری ماوەتەوە.
ژنانی ئازادییخواز و ئەنتەرناسیۆنالیست، لە هەرێمە جیاجیاکانی کەتەلۆنیاوە، کە هەرێمێکی سەربەخۆی وڵاتی ئیسپانیایە، هەڵمەتێکیان دەربارەی ژنۆلۆژی ڕێکخست، هەروەها پەیامێکی ڤیدیۆییان بە ناونیشانی "شەهید زەلال زاگرۆسی ژنۆلۆژی"، لە ساڵیادی جینۆسایدی ٣ی ئابدا بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیریان بۆ شەنگال و ژنانی ئێزدی دەربڕی.
ژنان جینۆسایدی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد، جەختیان کردەوە برینەکانی شەنگال تەنها بە تێکۆشان و ڕێکخراوبوونی ژنان بۆ ئازادیی، ساڕێژ دەبن.
ژنانی کەتەلۆنیا ئاماژەیان بەوەکرد، پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەکەن و سڵاویان نارد بۆ ڕێکخستنی ژنانی شەنگال.
هەروەها داوایان کرد بۆ چارەسەری ئاشتییانە لە کوردستان، دەستبەجێ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.