لە کۆتا خولەکدا منداڵێک لە دەستدرێژی ڕزگارکرا

منداڵێکی کچ لە بەغدا لە ژێر دەسەڵاتی مام و خزمانی باوکیدا هاوسەرگیری پێدەکرا، بەڵام لە کۆتا خولەکدا بە هاوکاری دایکی ڕزگارکرا.

منداڵێکی کچ لە بەغدا لە ژێر دەسەڵاتی مام و خزمانی باوکیدا هاوسەرگیری پێدەکرا، بەڵام لە کۆتا خولەکدا بە هاوکاری دایکی ڕزگارکرا.

 

غوفران ئەل-ڕازی

بەغدا- منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ ساڵ کە لە دایکی وەرگیراوە و بە بیانووی پەردەپۆشکردن و بەرژەوەندی منداڵەکە، لە لایەن مامی و خزمانی باوکیەوە هاوسەرگیری پێدەکرا، بەڵام دایکەکە تەنیا پەنای برد بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پۆلیسی کۆمەڵگا و داوای یارمەتی کرد بۆ ڕزگارکردنی کچەکەی.

 

پۆلیسی کۆمەڵگا لە کاتی خۆیدا گەیشتووەتە شوێنی مەبەست و پێش ئەوەی هاوسەرگیرییەکە ئەنجام بدرێت منداڵە کچەکە ڕزگار کرا، بۆ چاککردنەوەی دەروونی منداڵەکەش ڕێگا گیراوەتەبەر، چونکە ئەو قوربانی تۆقاندن بووە.

 

منداڵەکە خوێندکاری قۆناغی ناوەندییەو لەخوێندنەکەیدا سەرکەوتووە و بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وتووە کە ترسێنراوە و بۆ ئەوەی ناچاری بکەن واز لە خوێندن بێنێت و هاوسەرگیری بکات.