لە کۆتا خولەکدا منداڵێک لە دەستدرێژی ڕزگارکرا
منداڵێکی کچ لە بەغدا لە ژێر دەسەڵاتی مام و خزمانی باوکیدا هاوسەرگیری پێدەکرا، بەڵام لە کۆتا خولەکدا بە هاوکاری دایکی ڕزگارکرا.
منداڵێکی کچ لە بەغدا لە ژێر دەسەڵاتی مام و خزمانی باوکیدا هاوسەرگیری پێدەکرا، بەڵام لە کۆتا خولەکدا بە هاوکاری دایکی ڕزگارکرا.
غوفران ئەل-ڕازی
بەغدا- منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ ساڵ کە لە دایکی وەرگیراوە و بە بیانووی پەردەپۆشکردن و بەرژەوەندی منداڵەکە، لە لایەن مامی و خزمانی باوکیەوە هاوسەرگیری پێدەکرا، بەڵام دایکەکە تەنیا پەنای برد بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پۆلیسی کۆمەڵگا و داوای یارمەتی کرد بۆ ڕزگارکردنی کچەکەی.
پۆلیسی کۆمەڵگا لە کاتی خۆیدا گەیشتووەتە شوێنی مەبەست و پێش ئەوەی هاوسەرگیرییەکە ئەنجام بدرێت منداڵە کچەکە ڕزگار کرا، بۆ چاککردنەوەی دەروونی منداڵەکەش ڕێگا گیراوەتەبەر، چونکە ئەو قوربانی تۆقاندن بووە.
منداڵەکە خوێندکاری قۆناغی ناوەندییەو لەخوێندنەکەیدا سەرکەوتووە و بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وتووە کە ترسێنراوە و بۆ ئەوەی ناچاری بکەن واز لە خوێندن بێنێت و هاوسەرگیری بکات.