لە کرمان کڕینی بەنزین بۆ ژنانی ماتۆڕسکیل قەدەغەکرا

لە شاری کرماىی ئێران، فرۆشتنی بەنزین بۆ ژنانی بەکارهێنەری ماتۆرسکیل قەدەغە کرا، یاسادانەران داوا لە ژنان دەکەن سکاڵا لەدژی ئەو قەدەغەیە بکەن.

 

ناوەندی هەواڵ - لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە لە وێستگەکانی بەنزینخانەکانی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە شاری کرمانی ئێران بڵاوکرایەوە، فرۆشتنی بەنزین بە ژنای بەکارهێنەری ماتۆڕسکیل قەدەغەکرا.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کرێکارانی وێستگەکانی بەنزین داوایان لێکراوە وێنەی ئەو ژنانە بگرن کە بۆ کڕینی بەنزینی ماتۆڕسکیل دەچن.

 

یاسادانەران کاردانەوەیان هەیە

هەرچەندە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسیکل بۆ ژنان لە ئێران قەدەغە نین، سەنتەری دۆدبان بۆ پەروەردەی یاسایی و ڕاوێژکاری کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیاننامەکە کرد و داوای لە ژنان کرد سکاڵا دژی ئەو قەدەغەکردنە تۆمار بکەن و وتی: لە لایەکی ترەوە، مافی هەموو هاوڵاتیان ئەوەیە کە سوود لە بینا و خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەربگرن و هیچ هۆکارێک، بە ڕەگەزیشەوە، ناتوانێت ڕێگری لە مافەکانی هاوڵاتیان بکات و سنوورداری بکات، نابێت هیچ هەڕەشە و قەدەغەیەک لە دژی هاوڵاتیان بکرێت، ئەمە نموونەیەکی ڕوونی جیاکاریی ڕەگەزییە.