لە کەرکوک ژنێک بە چەقۆ کوژرا
ژنێک لەگوندی سەربیری سەر بە شارەدێی پردێی پارێزگای کەرکوک بە چەقۆ کوژراو پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
شەدە بەشیر، چالاکوان لە پەڕەی خۆی لە تۆرکی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دووبزو پردێ، لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر کـوشتنی ژنێک لەگوندی سەربیری سەر بە شارەدێی پردێی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد کە بەچـەقۆ کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی پۆلیس، ڕووداوەکە بەهۆی ناکۆکییەکی پێشووی خێزانییەوە بووە.
لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی پزیشکی دادوەری و تۆماری شایەتحاڵەکان دەستیپێکردووە، بەئامانجی دۆزینەوەی ئەنجامدەری تاوانەکە.