لە کەنەدا بە تۆمەتی دەستدرێژیی بۆ سەر منداڵ، قەشەیەک سزادرا

لە کەنەدا، قەشەیەک بە هەواڵی خراپ بەکارهێنانی منداڵ و دەستدرێژی کردنە سەریان لە کەنیسەکان، سزا درا.

ناوەندی هەواڵ

 

جۆهانس ڤێرمێر، قەشەی شاری چیلیواک لە کەنەدا، بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵ، سزادرا.

لە کاتێکدا کە جۆهانس دامەزرێنەر و سەرۆکی کەنیسەی شەقامی ماینت لە ساڵی ٢٠١٥ بە هەمان تاوان سزادرابوو، بەتۆمەتی دووبارەکردنەوەی هەمان تاوان سزای ١٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها دادگا فەرمانی کرد کە قەشە ڤێرمێر بۆ ١٨ مانگ لەژێر چاودێری بێت.