لە کەلار ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە گەڕەکی شەهیدانی شارۆچکەی کەلار ژنێک بە گوماناوی بە خنکان و پەت گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕێژەکەی ڕوو لەزیادبوونەو ژنان بەدەر لەوەی بەدەستی پیاوان دەکوژرێن، هان دەدرێن بۆ خۆکوژیی کە ئەمەش بۆ دەرچوونی تاوانبارانە لە سزاو یاسا، یاخود گیان لەدەستدانەکان گوماناویین و دەکرێنە خۆکوژیی.

 

لە نوێترین ڕووداودا کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شەهیدانی شارۆچکەی کەلار ژنێک بە خنکان بە پەت، گیانی لەدەستدا کە لەدایکبوی ساڵی ۲۰۰۹ـەو  لەئێستادا تەرمەکەی گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەریی و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 

لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی پزیشکی داد دەکرێت.