لە کەلار، کچێک سووتا و گیانی لەدەستدا
ئێوارەی پێنج شەممە، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی پێنج شەممە، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی حوزەیران، کچێک بە ناوی شیراز ئیبراهیم محەمەد، بە سوتاوی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لەبەر زۆری ڕێژەی سووتانەکەی ڕەوانەی ئیمێرجنسی سلێمانی دەکرێت.
بە وتەی ئەیوب محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان، ئەو کچەی بە سوتاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخاە ئێوارەی دوێنێ گیانی لەدەستدا و پێش مردنی وتوویەتی سوتانەکەم قەزاوقەدەر بووە و سکاڵا لەسەر کەس تۆمار ناکەم.
وتیشی: پەراو بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکوڵینەوەی ورد دەستی پێکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ژنها کەوتووە، لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کچەکە سووتانەکەی زۆر بووە و چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە، دواتر ڕەوانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کراوە.
شیراز ئیبراهیم ی تەمەن ١٩ ساڵ لەگەڵ دوو خوشکی تریدا، لە ماڵی خزمێکیان دەژین، باوکی پێشتر بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست داوە و دایکی هاوسەرگیری کردووەتەوە.
ت.پ