لە خەبات ژنێک کوژراو کوڕەکەشی بریندار کرا

لە شارۆچکەی خەبات لەکاتی چوونە سەر ماڵەکەیان ژنێک کوژراو کوڕەکەشی بریندار کرا.

ناوەندی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر پێنج چەکدار هەڵیانکوتاتە سەر ماڵێک و ژنی ماڵەکەیان کوشتووەو کوڕەکەشیان بریندار کردووە.

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە کاتژێمر ٢:٠٠ی شەو مەبەست لێی دزی کردنی بووەو، کاتێک ژنی ماڵەکە دزەکانی بینیوە کوڕەکەی لەخەو بە ئاگاهێناوەو تەقەکردن لە نیوان دزەکان و کوڕەکەیدا دروست بووە.

بەهۆی تەقە کردنەکان ژنەکە کوژراوەو کوڕەکەی بریندارە، دوای ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتبوونە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.