لە کۆبانێ و حەلەب یادی تێکۆشەرانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کرایەوە
سەدان ژن بە دروشمی "بە ڕۆحی ساکینە و فیدان و لەیلا شکست بە فاشیزم و داگیرکاری دەهێنین و ئازادی ژنان مسۆگەر دەکەین" لە کانتۆنی کۆبانێ و حەلەب ڕێپێوانیان کرد.
حەلەب – کۆبانێ
ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات ڕێپێوانێکی بۆ یادکردنەوەی ئەو تێکۆشەرانە ڕێکخست کە لە کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز شەهید کران، سەدان ژنی کانتۆنی کۆبانێ و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و لایەنە سیاسییەکان و TEV-DEM و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و هتد ڕێپێوانیان کرد ئەوان ئامادە بوون، ژنان وێنەی شەڕڤانانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، سلۆپی، هێلنج، کۆمەڵکوژی گەنجان، هەڤرین خەلەف، هیند و سەیدا، پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار، کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان و دروشمەکانی خوێندنەوەی "ئەردۆغان سێ شەڕڤانی کوشت"، "کۆمەڵکوژیی ژنان کۆمەڵکوژی کۆمەڵگایە" و "هاوکاری ئێوە دەمانکوژێت" ڕێپێوانەکە لە مەیدانی شەهید عەگیدەوە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، "بەرخۆدان ژیانە" و "شەهید نامرن"، دەستیپێکرد و بەرەو مەیدانی ژنانی ئازاد بە خولەکێک وەستان یادی شەهیدانی ئازادی بەرز ڕاگیرا.
فەلەک یوسف، وتەبێژی ئەنجومەنی دادی ژنانی هەرێمی فورات وتی: "ڕێککەوتنی نێوان فەرەنسا و تورکیا بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەی هەموو ژنانی جیهان بووە و هەروەها ویستویانە کە ژنان لە مەیدانی ئازادی و تێکۆشان دووربکەونەوە بەڵام بەم پیلانگێڕیە تێکۆشانی ژنان بەهێزتر بوو و تەڤگەری ئازادیی ژنان گەشەی کرد و داوای ئازادی زیاتر بوو، دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەردەوامە لە کردەوەکانی، دوێنێ هاوڵاتیان و منداڵان و ژنانی کۆبانێ لەبەردەم هەموو جیهان تۆپباران کران کۆبانێ کە بۆ هەموو جیهان شەڕی داعشی کردووە، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە، وڵاتانی جیهان هەمووی قەرزداری بەرخۆدانی کۆبانێن، بەڵام ئەمڕۆ بێدەنگیان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکانمان قاچەکانیان ببڕێتەوە هەروەها ژنان ئەم بەرخۆدانەیان بەڕێوەبرد چونکە ئەوانیش قەرزداری ساکینە و فیدان و لەیلان بەڵام ئێمە کۆمەڵکوژی و هێرش و بۆمباران قڕنابین".
"هەموو هێزەکان هاوبەشی دەوڵەتی تورکن"
ئەو ژنانەی کە لە رێپێوانەکەدا شوێنی خۆیان گرتهەڵوێستی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان دەربڕی عەدلە جەراد، کە لە ناوچەی چەلەبیەوە بەشداری ڕێپێوانەکە بوو، هەڵوێستی خۆی دەربڕی و وتی: "سەرەتا ئەو سێ شەڕڤانە بەبیردێنین و کڕنۆشیان بۆ دادەنەوێنین ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە پاریسی فەرەنسا ڕوویدا، هەروەها هاوبەش بوو لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئەگەر لەو کاتەدا دەوڵەتی تورک لێپرسینەوەی لێ بکرایە و سزا بدرابا، ئەوا دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ نەیدەتوانی کۆمەڵکوژی و کردەوەی زۆر ئەنجام بدات دەوڵەتی تورک دوێنێش هێرشی کردە سەر شارەکەمان، تاوانی ئەو منداڵە چی بوو، کە قاچی لەدەستدا، ە کۆبانێ باجێکی قورسی بۆ هەموو جیهان دا، هەموو هێزەکان بێدەنگن ئەم هێزانە و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەپێی بەرژەوەندییە هەژموونییەکانی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن".
"دەیانەوێت ئێمە لەناوببەن"
لەیلا ئەحمەد، بۆچوونی خۆی بڵاوکردەوە و وتی: "کۆمەڵکوژییەکی زۆری دەوڵەتی تورک لە دژی ژنان هەیە، بەڵام مێژووەکانی جیاوازن ئێمەش ئەمڕۆ لەسەر پێی خۆمانین بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات، ئێمە شەڕێکی تایبەت دەبینین، هەروەها سیاسەت و سەربازیش بەکاردێنێت بەڵام هەرگیز لەناوناچین، لەسەر ئەم بنەمایە هاوکاریی هەموو جیهان لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەزانین، هەتا ئەو هێزانەی ئەمڕۆ لە هەرێمەکانماندا دەمێننەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان لێرەن".
ژنانی حەلەبیش بۆ یادکردنەوەی ساکینە و هاوڕێکانی ڕێپێوانیان کرد
بەبۆنەی ساڵیادی یادکردنەوەی ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژ کران، کۆنگرەی ستاری حەلەب بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی ساکینە و لەیلا و فیدان، ڕێبەری ئاپۆ ڕزگار دەکەین" "ڕێپێوانێکی جەماوەری بە بەشداری سەدان هاوڵاتی گەڕەک و ئەندامانی رێکخراو و دامەزراوە مەدەنییەکان ڕێکخرا ڕێپێوانەکە لە بەردەم بنکەی یاسین لە گەڕەکی شێخ مەقسودی خەربی دەستیپێکرد و تا بەردەم پارکی عەفرین لە گەڕەکی ئەشرەفییە بەردەوام بوو لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان و ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان بەرز کرایەوە.
"ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بێدەنگن"
ڕێپێوانەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد، پاشان هێڤین سلێمان، ئەندامی کۆنگرەی ستار قسەیکرد و وتی: "وەک دوێنێ بینیمان دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە گەلەکەمانی لە هەرێمی کۆبانێ کۆمەڵکوژکرد و جارێکی دیکە هاوڵاتیانی مەدەنیمانی کردە ئامانج، لە کەسایەتی شەهید ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان هەموو شەهیدەکانمان بەبیر دێنین و کڕنۆشیان بۆ دەبەین و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان دەدەین، ئەم ڕووداوانەی کە تا ئەمڕۆش بەردەوامن هەموو پیلانی چەپەڵی دەوڵەتی تورکن لەسەر گەلەکەمان ئەم کۆمەڵکوژییە لە پاریس بە ئیتلاعاتی دەوڵەتی تورک و دوژمنانی گەلی کورد تا ئەمڕۆش بەردەوامە".
فاتمە ئیبس لەسەر ناوی کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان قسەیکرد و وتی: "کەس نییە کە ساکینە جانسز نەناسێت کە لەسەر هێڵی ئازادیی ژنان کاری دەکرد، ناونیشانی ئازادی هەموو ژنان بوو، عەقڵییەتی فەرمانڕەوایی دەڵێت کە حەزی لە ژنی زانا نییە و نایانەوێت ژنان گەشە بکەن هەمیشە ژنان دەکەنە ئامانج، داخوازی دوژمن ئەوەیە کە ژنان ببنە کۆیلەی سیستەمەکەیان بەڵام ژنان ئێستا هۆشیارن، چیتر دەسەڵات قبوڵ ناکەن ئێمە وەک کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان بەردەوام دەبین لە کارەکانمان لەسەر بەڵێنی شەهیدانمان تا ئەو کاتەی خەونەکانیان بۆ کوردستانێکی ئازاد و ژنانی ئازاد بەدی بهێنین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.