لە کانوونی دووەمدا ٢٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران

پلاتفۆڕمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین ڕاپۆرتی مانگی کانوونی دووەمی خۆی سەبارەت بە کوشتنی ژنان ڕاگەیاند بەپێی راپۆرتەکە، لە مانگی کانوونی دووەمدا ٢٦ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون، ٢٨ مردنی گوماناویش تۆمار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆڕمی کوشتنی ژنان رادەگرین "KCDP" کە راپۆرتی خۆی لەسەر کوشتنی ژنان لە مانگی کانونی دووەم بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات ٢٦ ژن لە لەلایەن پیاوانەوە کوژران، ٢٨ ژنیش گومان دەکرێت کوژرابن، بەپێی راپۆرتەکە ١٣ لەو ٢٦ ژنەی کوژراون ئاشکرا نەکراوە کە ١١یان لەسەر بنەمای ڕق و کینە کوژراون و یەکیان لەسەر ڕەتکردنەوەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش یەکیش بە بیانوی ئابوری کوژراوە.

 

"ژنان لە ماڵەکانیاندا کوژراون"

ئەو ژنانە ١٣یان لە لایەن هاوسەرەکانیان و ٥یان لە لایەن کەسوکاریان کوژراون و  سێ ژنیش لەلایەن ئەو پیاوانەوە کە پێشتر هاوڕێیان بوون و دوو ژن لە لایەن کوڕەکانیان و یەک لە لایەن پیاوانەوە کە پێکەوە دەژین و یەکیش کەس لە لایەن خزمەکانیانەوە، ئەم کوشتنانە زیاتر لە ماڵی ژنان ئەنجام دراون لەو ژنانەی کوژراون ١٣یان بەچەک و ٧یان بە ئامێری بریندارکەر و سێ ژن بە خنکاندن و سێ ژنیش بەلێدان کوژراون.

 

"پێویستە دەوڵەت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات"

ڕاپۆرتەکە بەبیری هێنایەوە کە پلاتفۆڕمەکە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بە ئاشکرا زانیاری لەسەر کوشتنی ژنان ئاشکرا دەکات "ئێمە وەک پلاتفۆرمێک لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بە پێویستمان زانی داتاکانی کوشتنی ژنان ئاشکرابکەین، لەلایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆ لەجیاتی ئەوەی باسی ئەوە بکات کە چەند ژن و بۆچی و چۆن و لەلایەن کێوە کوژراون ناکۆکە لەگەڵ ڕاستیەکان و دەڵێت داتاکانی کوشتنی ژنان بە هەڵە ئامادەکراوە، ئەرکی دەوڵەتەکە چارەسەری ڕوون بۆ وەستاندنی کوشتنی ژنان بدۆزێتەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەی کە هەموو وەزارەت و میکانیزمە پەیوەندیدارەکانی پێ هەستێت".