لە کامپی مەخموور دەست بە نەمام چاندن کرا
لە کامپی مەخموور بە پیشەنگایەتی شارەوانی و فەرمانگەی تەندروستی هەنگاوی چاندنی نەمام دەستیپێکردو چالاکییەکە تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت.
مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور، بە پێشەنگایەتی شارەوانی و فەرمانگەی تەندروستی مەخموور، نەمام چاندن دەستیپێکرد، لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا، ئەمڕۆ ٧٠ نەمام لە لایەن کارمەندانی شارەوانی و تەندروستیەوە چێندرا.
چالاکییەکە تا ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.