لە جەزائیر ژنێک کوژرا

لە شاری سیدی بەلەباس لە جەزائیر ژنێک کوژرا، ئەو پیاوەی تاوانەکەی ئەنجامدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. جەزائیر

لە شاری سیدی بەلەباس لە جەزائیر ژنێک کوژرا، ئەو پیاوەی تاوانەکەی ئەنجامدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

جەزائیر

 

جەزائیر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کوشتنی ژنان تێیدا ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەپێی ماڵپەری فێمینیستی جەزائیر لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ حەوت ژن لە لایەن پیاوانی نزیکی خۆیانەوە کوژراون.

 

دوێنێ ٢٧ی شوبات پیاوێک لە شاری سیدی بەلەباس لە جەزائیر ژنێکی کوشت تۆمەتبارەکە سەرەتا ئامێرێکی تیژی بەکار هێناوەو برینداری کردوە و پاشان بە چەقۆ کوشتویەتی.

 

بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی تاوانەکە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و سەرچاوە خۆجێییەکان وتیان پاش ئەوەی تۆمەتبارەکە هەوڵی هەڵهاتنی داوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.