لە جەزائیر لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٠ ژن کوژراون

ڕێکخراوێکی فێمینیستی لە ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕێژەی کوشتنی ژنانی لە جەزائیر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ تا ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە ١٠ ژن کوژراون.

جەزائیر

 

لەم ساڵانەی دواییدا ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان لەلایەن هاوژین و پیاوانی نزیکەوە لە جەزائیر زیادی کردووە لە دوو مانگی ئەمساڵدا ١٠ ژن بەهەمان شێوە کوژراون.

 

نوێترین ڕێژەی بڵاوکراوە لەسەر ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە لە لایەن ڕێکخراوێکی فێمینیستی جەزائیر بە ناوی " Femenisd Algerie" بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو ژنانە دەردەخات کە کوژراون، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا ١٠ ژن کوژراون و دوایین ژن کە کوژراوە تەمەنی ١٠ ساڵ بووە.