لە هیندستان لە حاڵەتی دەستدرێژی بەکۆمەڵ ٢٨ کەس دەستگیرکران
لەهندستان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی دەستدرێژی سیستماتیکی سەر منداڵێک، ٢٨ کەس دەستگیرکران.
لەهندستان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی دەستدرێژی سیستماتیکی بۆ سەر ژنێکی گەنج، ٢٨ کەس دەستگیرکران.
ناوەندی هەواڵ
لە هیندستان زۆربەی کات هێرشی دەستدرێژی سێکسی روودەدات و دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە کەیسی دەستدرێژیی بەکۆمەڵ دەکەن، لەم دواییانەدا ژنێکی گەنج بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆ ماوەی هەشت مانگ لەلایەن ٣٣ تۆمەتبارەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر ئەمەش بووە هۆی توڕەکردنی هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
دوای ئاشکرابوونی ڕووداوەکە، دینکار موکنی، ئەفسەری پۆلیس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی هەینی ٢٤ی ئەیلول ڕایگەیاند، ٢٨ پیاویان دەستگیرکردووە کە دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ژنێکی گەنج.
ژنەکە بەهۆی خراپی دۆخیەوە گیانی لەدەستدا بەڵام دوو ڕۆژ بەر لە مردنی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە لە مانگی کانوونی دووەمەوە لەلایەن ٣٣ کەسەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
بە پێی زانیارییەکانی مەکتەبی نیشتیمانی تۆماری تاوانەکانی هندستان، لە ساڵی ٢٠١٩دا نزیکەی ٩٠ حاڵەتی دەستدرێژی بۆسەر ژنان و ژنانی گەنج تۆمار کراوە ئەمانە جگە لەو حاڵەتانەی تۆمار نەکراون.
بە پێی ئامارەکانی حکومەتی هندستان لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٨ هەزار و ٤٦٠حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراوە، داتاکان ئەوە نیشان دەدات لە هەر ١٧ خولەکێکدا حاڵەتێکی دەستدرێژی سێکسی تۆمار دەکرێت کە چوارەمین تاوانی باوە لەو وڵاتەدا.