لە هەولێر ژنێکی دووگیان کوژرا
ژنێکی دووگیان لە ھەولێر کوژرا و شوێنەواری پێنج گولـلەی پێوەبووە.
ژنێکی دووگیان لە ھەولێر کوژرا و شوێنەواری پێنج گولـلەی پێوە بووە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ١١ی تشرینی دووەم لە شاری ھەولێر، ژنێکی دووگیان کوژرا و دوای ئەوەی بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کرا، دواتر بەخاک سپێردرا.
بەپێی زانیارییەکان ژنەکە دووگیان بووە و خاوەنی چوار منداڵە، تەمەنیشی ٢٥ ساڵە، دوای ڕووداوەکە هاوژینەکەی دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ڕووداوە نەدراوە.