لە هەولێر ڕێگە نەدرا ژنان بەشداری پێشانگایەک بکەن

لە شاری هەولێر رێگە نەدرا ژنان بەشداری پێیشانگای نێودەوڵەتى خۆراک بکەن و بەو هۆیەوە پێشانگاکە داخرا.

لە شاری هەولێر رێگە نەدرا ژنان بەشداری پێیشانگای نێودەوڵەتى خۆراک بکەن و بەو هۆیەوە پێشانگاکە داخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم لە شارى هەولێر پێشانگایەکى نێودەوڵەتى تایبەت بە خۆراک کرایەوە، هاوڵاتیان وەک هەموو پێشانگاکانى دیکە روویان لەو پێشانگایە کرد، بەڵام ئەوەى ئەوەی بەدیان کرد کە رێکخەرانى پێشانگاکە رێگەیان نەدا ژنان بەشدارى بکەن و سەردانى بکەن.

 

ئەم رێگریکردنە ژنانى نیگەران کردو ئاماژە بەوە دەکەن پێشانگایەکى خۆراکەو هیچ شتێکى نامۆ نییە لەناو پێشانگاکەدا کە ژنان بۆیان نەبێت بچن، بۆیە داوا دەکەن کە پارێزگارى هەولێرو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەم رێگریکردنە  روونکردنەوە بدەن.

 

بەهۆى ئەو رێگریکردنەوەو دەربڕینى نیگەرانى ژنانی ئامادەبووی پێشانگاکە لەو هەڵوێستە، پێشانگاکە داخرا.

 

ئەم رێگریکردنە لەکاتێکدایە کە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی دژی توندوتیژی لەهەموو جیهان و هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەدەچێت.