لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ٣٦ خوێندکار کوژران
جێگری پارێزگاری هورمزگان ڕایگەیاند، ٣٦ خوێندکاری سەرەتایی کچان لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژران، دەشڵێت: هەڵمەتەکانی لابردنی پاشماوەکانی هێرشەکان و فریاگوزاری بۆ خوێندکاران بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگاری هورمزگان لە ئێران، دەربارەی هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر خوێندنگەیەک ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی مینابی سەر بە پارێزگای هورمزگان، خوێندنگایەکی سەرەتایی کچان کرایە ئامانج و ٣٦ خوێندکاری کچ کوژران.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی هێرشەکەدا ١٧٠ خوێندکار لە خوێندنگەکە بوون و لە ئێستادا هەڵمەتەکانی لابردنی پاشماوە و فریاگوزاری بۆ خوێندکارانی ئەو خوێندنگەیە بەردەوامە.