لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ٣٦ خوێندکار کوژران

جێگری پارێزگاری هورمزگان ڕایگەیاند، ٣٦ خوێندکاری سەرەتایی کچان لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژران، دەشڵێت: هەڵمەتەکانی لابردنی پاشماوەکانی هێرشەکان و فریاگوزاری بۆ خوێندکاران بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگاری هورمزگان لە ئێران، دەربارەی هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر خوێندنگەیەک ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی مینابی سەر بە پارێزگای هورمزگان، خوێندنگایەکی سەرەتایی کچان کرایە ئامانج و ٣٦ خوێندکاری کچ کوژران.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی هێرشەکەدا ١٧٠ خوێندکار لە خوێندنگەکە بوون و لە ئێستادا هەڵمەتەکانی لابردنی پاشماوە و فریاگوزاری بۆ خوێندکارانی ئەو خوێندنگەیە بەردەوامە.