لە هێرشێکی سەر ئیلام شەش ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لەدەستدا
بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە شاری ئەیوان شەش ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە خێزانێکی کورد،کە ژمارەیان شەش کەسە کوژراون، بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا تەرمەکانیان دەرنەهێنراوە لەژێر داروپەردووی بۆردوومانەکەدا و تیمەکان سەرقاڵی دەرهێنانیانن.
تاجەدین ساڵحیان، جێگری پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێ بوون، لە شاری ئەیوان خێزانێکی شەش کەسی کوژراون.
هەروەها ڕایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان منداڵێکی شەش مانگە و تا ئێستا سەرجەم تەرمەکان لە ژێر داروپەردووی خانووەکەن و دەرنەهێنراون، لە ئێستاشدا تیمەکانمان سەرقاڵی دەرهێنانین.