لە هێرشێكی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٦٣ كوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تۆپبارانەكانی ناوچە جۆربەجۆرەكانی كەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە ٦٣ هاوڵاتیی فەڵەستینی كوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوە پزیشكییەكان سەبارەت بە زیانەکانی هێرشی ئەم بەیانییە بۆ سەر غەززە ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی تەمووز، لە ئەنجامی تۆپبارانەكانی ناوچە جۆربەجۆرەكانی كەرتی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە ٦٣ هاوڵاتیی فەڵەستینی كوژران، كە ٢٨ هاووڵاتیان  لە ناوەڕاست و باشووری كەرتی غەزە بوون.

 

ئاماژە بەوەکراوە، بە ئامانجگرتنی ئەو هاوڵاتیانە لەكاتێكدا بووە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی بوون.

 

بەگوێرەی زانیاری ناوەندی زانیاریی فەڵەستین، هێزەكانی ئیسرائیل دوای ئەوەی قوتابخانەی مستەفا حافزیان بۆردومانكرد كۆمەڵكوژییەكیان ئەنجامدا، ، كە پەناگەی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای شاری غەزە بوو.