لە هێرشێکدا بۆ سەر دارفۆری باکوور ١٠ کەس کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بازاڕێک لە ناوچەی ئمالها لە ویلایەتی دارفۆری باکوور ١٠ کەس کوژران.

سودان

 

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە چەکی هەڵگرتبوو، هێرشی کردە سەر بازاڕی حەرا لە ناوچەی مالها لە ویلایەتی دارفۆری باکوور. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، هاوکات زیانی ماددی بەرفراوانی لێکەوتەوە و بەشێک لە دوکانەکان سوتێندران.

 

ئەنجومەنی باری نائاسایی باکووری دارفور، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ٢٠ی کانوونی یەکەم بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بازاڕی حەرا لە ناوچەی مالها لە ویلایەتی دارفۆری باکوور، ١٠ کەس کوژراون، و هێشتا ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە ئاشکرا نەکراوە.

 

 ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکە ئاگری لە چەند دوکانێک بەرداوە و زیانێکی ماددی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.

 

ئەنجومەنەکە بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی بازاڕێکی پڕ لە خەڵکی مەدەنی کردو بە تاوانێکی قێزەون بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی پێناسە کرد،هاوخەمی خۆی بۆ زیانبەرکەوتووان دەربڕی و داوای دەستوەردانی بەپەلەی دەزگا پزیشکی و مرۆییەکانی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان کرد.