لە هەرێمی کوردستان ٤٥٪و لە عێراق ٤٠٪ی دەنگدەران ژن بوون
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، ئاشکرایدەکات؛ لەکۆی ١٢ ملیۆن دەنگدەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیکەی پێنج ملیۆنی ژن بوون.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجامەکانی کۆتایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرایدەکەن، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ١١ی تشرینی دووەم ئەنجامدرا؛ ١٢,٠٩٤,٨٢٦ کەس دەنگیانداوە، ئەمەش لەکۆی ٢١,٦٨٨,٨٦٢ کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە.
لەنێو ژمارەی دەنگدەران، ٤,٩٢٠,٦٠٨ـیان ژن بون، واتا رێژەی بەشداری ژنان بەراورد بە پیاوان ٤٠.٦٨%ـە.
ژمارەی گشتی دەنگدەران و ژنانی دەنگەر بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە؛
بەغدا؛ ٢،١٢٩،٨٨٣ کەس دەنگیانداوە، ٨٤٧،٤٤٦ـیان ژنن
هەولێر؛ ٨٠٠،٨٨٩، کەس دەنگیانداوە، ٣٥٤،٥٢٧ـیان ژنن
ئەنبار؛ ٦٩٥،٥٩٣، دەنگیانداوە، ٢٧٣،٢٤٢ـیان ژنن
بەسڕە، ٨٢٧،٩٦٦ کەس دەنگیانداوە، ٣٣١،٢٠٦ـیان ژنن
قادسیە؛ ٣٤٤،٩١٠ دەنگیانداوە، ١٤٣،٧٢٧ـیان ژنن
موسەنا؛ ٢٥٠،٦٣٤، کەس دەنگیانداوە، ١١١،٢٩٦ـیان ژنن
نەجەف؛ ٣٦٠،١٤٠، کەس دەنگیانداوە، ١٤٥،٨٣٥ـیان ژنن
بابل؛ ٥٦٣،١٢٥ کەس دەنگیانداوە، ٢٢٦،٩٧٢ـیان ژنن
دهۆک؛ ٦٢٤،٩٧١ کەس دەنگیانداوە، ٢٩٥،٦٩٢ـیان ژنن
دیالە؛ ٥٩٩،٧٣٤، کەس دەنگیانداوە، ٢٥١،٦١٠ـیان ژنن.
زیقار؛ ٥٣٨،٣٨٩، کەس دەنگیانداوە، ٢١٥،٤٢٠ـیان ژنن
سەڵاحەدین، ٥٩٨،٩٦٩، کەس کە دەنگیانداوە، ٢٤٢،٨٢٠ـیان ژنن
کەربەلا؛ ٣١٦،٧٧٠، کەس کە دەنگیانداوە، ١٢٦،٤٦٥ـیان ژنن
کەرکوک؛ ٦٢١،٧٧٣، کەس دەنگیانداوە، ٢٧٩،٧٩٥ـیان ژنن
واست؛ ٣٦٨،٢٢٤، کەس دەنگیانداوە، ١٥٤،٦٩٧ـیان ژنن
سلێمانی؛ ٧٤٢،٢٥٦، کەس دەنگیانداوە، ٣٢٥،٥٨٧ـیان ژنن
میسان؛ ٢٥٦،٩٨٨، کەس دەنگیانداوە، ٩٩،٦٠٧ـیان ژنن
لە نەینەوا؛ ١،٣٥٦،١٥٢، کەس دەنگیانداوە و ٥٧١،٧٤٥ـیان ژنن.
لەکۆی سێ پارێزگاکەی هەرێم "هەولێر، دهۆک و سلێمانی" رێژەی بەشداری ژنان وەک دەنگدەر ٤٥%ە.