لە هەڵەبجە پشتیوانی لە بەرخۆدانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە کرا
لە شاری هەڵەبجە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و خۆڕاگری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب، هەروەها بۆ ئیدانەکردنی هێرشی چەتەکان، ڕێپێوانێکی جەماوەریی فراوان ڕێکخرا.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-پاش ئەوەی لە ٦ی کانوونی دووەم، چەتەکانی هەتەشە بە پشتیووانی داگیرکەری تورکیا، هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، گەل لەهەردوو گەڕەک بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیان داوە بۆ بەرەنگاربوونەوە، داستانێکی مێژوویی قارەمانێتیان نووسیوە کە تێیدا بوون و شکۆمەندی گەلی کوردیان پاراست.
ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووەم، دانیشتووانی هەڵەبجە بە بێ جیاوازی گەنج و بەتەمەن لە ژن و پیاو پێکەوە چوونە سەرشەقام و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا راگەیاند.
شارا عەبدولکەریم وەک ژنێک وتی: وەک پارێزگای هەڵەبجە هاتینە سەر شەقام، تاوانی ئەوان تەنها کورد بوونەو بەتوندی ئیدانەی هەر هیێرشێک دەکەین کە دژی کورد بێت، سڵاو لە ژنانی ڕۆژئاوا. کورد یەک پارچەیەو سنوورەکان تەنها سنووری دەستکرن و ئەوان لەدلماندن و ئێمە پشتیوانیانین.
کوێستان ئەکرەم وتی: وەک پشگیری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا هاتوین و بەناهەق گیانی شەڕڤان کەوتە مەترسی و پشتگیری خۆمان بۆ سەرجەم پارچەکانی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
لە گردبوونەوەکەدا بە بێ جیاوازی ژنان و گەنجان پێکەوە چەندین دروشمیان وتەوەو هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.