لە هاتای ژنێک و سێ منداڵەکەی بە مردوویی دۆزرانەوە

لە هاتای ژنێک و سێ منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیان بە مردوویی دۆزرانەوەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەی ئیسکەندەرونی هاتای، کەسوکاری بنەماڵەی کۆکچوو کە هیچ زانیارییەکیان دەربارەیان نەبوو، هەواڵیان بە ناوەندی فریاکەوتنی ١١٢ دا، ناوەندەکەش لەسەر هەوڵدانەکە تیمی ناردە شوێنی ڕووداوەکە.

 

تیمەکە لە شوێنی ڕووداوەکە، کادەری تەمەن ٣٥ ساڵ و سێ منداڵی بەناوەکانی ئیسلەیل ئەگە تەمەن ٥ سال و ئەلیف بیلگە تەمەن ١٢ ساڵ و یگیت ئەفە تەمەن ١٤ ساڵ، کە بە شیوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدابوو دۆزییەوە.

 

باوکیان بەناوی ئیمرا کۆچکو کە لە هۆش خۆی چووبوو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

دەربارەی گیان لەدەستدانی ئەو دایکەو سێ منداڵەکەی لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.