لە گوندی بەستێ هۆشیاری لەسەر "توندوتیژی دژی ژنان" دەدرێت

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە گوندی بەستێ سەر بە بناری قەندیل دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان سیمینارێک ئەنجامدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سیمینارەکە لەلایەن ڕەوێن محەمەد، چالاکوان پێشکەشکرا، ئاماژە بە جۆرەکانی توندوتیژی و ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوە کرا، باس لەوەکرا کە ئازاردانی جەستەیی وهەستی، لە ڕێگای هێز و ناچار کردن، هەڕەشە کردن، فێل بەرامبەر کەسێکی تر بەهۆی ڕەگەزیانەوە دەچێتە چوارچێوەی توندوتیژییەوە و دەبێت بەرامبەری بوەستنەوە.

 

ڕەوێن نەبوونی هۆشیاری گشتی لەناو تاكەكانی كۆمەڵگە و هۆشیاری زانستی و مێژووی و فەلسەفی دەربارەی ژیان، مرۆڤ و پێکەوەژیان بە هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی توندوتیژی لەقەڵەمدا.

 

ت.پ