لە گوندێکی کۆبانێ چەتەکان کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا
چەتەکانی دەوڵەتی تورک، جۆلانی و داعش لە گوندی خراب عشکی کۆبانێ کۆمەڵکوژییان ئەنجام دا و شەش کەس کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
سەرەڕای ئاگربەست، چەتەکان بەردەوامن لە هێرشە چڕ و سەختەکانیان بۆ سەر گوندەکانی کۆبانێ و لە گوندی خراب عشکی کۆبانێ کۆمەڵکوژییان ئەنجام.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا بە تەنها لە هێرشی سەر گوندی خراب عشک شەش کەس گیانیان لەدەستاوە و پێنج کەسی دیکەش بریندرا بوون.
ناوی بریندارەکان کە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵێ تێدایە بەم شێوەیە: شریهان حاجی مەحموودی تەمەن ٣٣ ساڵ، فاتمە حاجی مەحموودی تەمەن ١٧ ساڵ، مەسعود شێخ بۆزانی تەمەن پێنج ساڵ، نەسرین موستەفای تەمەن ٢٥ ساڵ و محەمەد شێخ بزان.
شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە لە چوارجیوەی پاراستنی ڕەوادا بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و شەڕ بەردەوامە.