لە گەملیک بانگەوازی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرا
تەژەئا بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ئازادی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەملیک راگەیاندراوێکی داو داوای کرد دەستبەجێ یاسایەکی ڕێکارەکان دروست بکرێت و هەلومەرج بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئامادە بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "کاتی ژنە، کاتی ئازادی و ڕێبەرێتی ئازادە" ڕێپێوانی گەملیک بەڕێوەدەبات. چەندین ژن لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیاوە بەڕێکەوتن و گەیشتنە ناوچەی گەملیکی بورسا.
ژنان کە پانکارتیان بە نوسینی "ژن، ژیان، ئازادی" پۆشیبوو، گەیشتنە گەملیک دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی، ئازادی ڕێبەرێتی"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت"یان بەرزکردەوە. هەروەها ژنان بە دەف و گۆرانی کوردی هەڵپەڕکێیان دەکرد.
"دەبێت دەروازەکانی ئیمرالی بەڕووی هەموو ئەو کەسانەدا بکرێتەوە کە ئاشتییان دەوێت"
بەناوی ژنانی ڕێپێوانکەرانەوە، ئایلا ئاکات عەتا، چالاکوانی تەژەئا تیشکی خستە سەر ئامانجی ڕێپێوانەکەو باسی لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی کرد و وتی: ئێمە ئەمڕۆ لە گەملیکین، گەملیک جێگەیەکی گرنگی هەیە لە مێژووی سیاسی تورکیا و لە یادەوەری گەلی کورددا، ئێمە ئەمڕۆ هەست بە قورسایی ئەمە دەکەین، ئەو هاوڕێیانەمان کە بە دروشمی ‘ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن’، گیانیان بەخت کرد، ئەو هاوڕێیانەمان کە لە ڕێپێوانەکاندا داوە بۆ گەملیک و ئیمرالی باجیان داوە، بەڵێنێکیان هەیە. ئێمە لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی دەنگمان بەرز بکەینەوە.
"کەس ناتوانێت خەباتی ئێمە بوەستێنێت"
ئایلا ئاکات عەتا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەک تەژەئا ئێمە داوای ئاشتی دەکەین، ئیدانەی هەوڵەکانی وەستاندنی ئاشتی دەکەین و ڕێگری دەکەین. شەوی ڕابردوو چوونە ژوورەوەمان بۆ ناو گێملیک قەدەغەکرا. بەڵام ئێمە لێرەین و دەنگمان بەرز دەکەینەوە. ئێمە دەنگی ئاشتی لە هەموو شوێنێک و لە هەموو ڕوویەکەوە بەرز دەکەینەوە. لە هەر شوێنێک ئەوانەی ئاشتییان دەوێت، دەڵێین، 'ژیانێک نییە بەبێ ڕێبنەر و... ‘بژی ڕێبەر ئاپۆ.’ کەس بە تاوانبارکردن و دەستبەسەرکردن و چەوساندنەوە بێدەنگ ناکرێت، ئێمە بە هەموو شێوەیەک خەبات بەرز دەکەینەوە.