لە گفتوگۆیەکدا ڕۆڵی میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژیدا تاوتوێ کرا
بەئامادەبوونی میدیاکارانی سنوری هەڵەبجە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بینای ڕێکخراوی نوێ له هەڵەبجە گفتووگۆیەکی کراوە سازکرا دەربارەی ڕۆڵی میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژیدا.
هەڵەبجە
دواینیوەڕۆی دوێنی ٢٤ی حوزەیران ڕێکخراوی نوێ بە هاوکاری هەردوو ڕێکخراوی وادی و وێڵد ئۆف پرایەر گفتوگۆیەکی کراوەیان ساز بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە ناونیشانی ڕۆڵی میدیا و ڕۆژنامەنووسان لەکەمکردنەوەی توندو تیژیدا، لە گفتوگۆکەدا هۆکارەکانی توندوتیژی و زیادبوونی لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە تاوتوێ کرا.

سۆزان فەرەج، ئەندامی ڕێکخراوی نوێ و چالاکوانی مەدەنی، لە لێدوانکدا بۆ ژنها ئاماژەی بەوەدا لە چوارچێوەی پرۆژەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دارایی کوردستان، توانیومانە لە گوندەکانی سنوری هەرێمی کوردستان ٦١ سیمینار لە ٥٤ گونددا پێشکەش بکەین، لە بارەی ئاستی هۆشیاری دارای ژنان، تا بتوانن دارایی سەربەخۆ بەدەستبهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا جەختمان کردەوە کە ئاشنایان بکەین بە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠١١ کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزانە و ئاشناکردنیانە بە بڕگەکانی ناو یاساکە.
لە کاروچالاکیەکان هۆشیارکردنەوەی پیاوان یەکێکە لە تەوەرەکانمان
لەچوارچیوەی یاسای ژمارە هەشتی بەرەنگاربوونەوەی خێزان لە توندوتیژی بەشێکیشی بۆ پیاوانە کە یانزە سیمینارمان پێشکەش بە پیاوانی گوندەکان کرد، چونکە کە باسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەکەین بەشی یەکەمی پەیوەستە بە ژنان و منداڵان و بەشی دووەمی پیاوانە، پێمان باش بوو بەرچاو ڕوونی بۆ پیاوانیش هەبێت.
لەپرۆژەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دارای و پەرەپێدان بە تواناکانی ژنان بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانیان بەسەر سێ گروپدا دابەشیان کردوون، بەشێکیان بۆ چالاکوانانی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی و ڕاگەیاندنکارانە، سۆزان فەرەج باسی لەوەکرد مەبەست لە ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنەوسان ئەوەیە کە ڕووی یەکەمن و ڕووبەڕووی کێشەی هاوڵاتیان دەبنەوە ویستمان ڕۆڵیان ببینین لە کەمکردنەوی توندوتیژی و بچنە کرۆکی بابەتەکانەوە.
بەهۆی ئەوەی ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان لە کوردستان زیادیکردووە، هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکان لە هەوڵدان بۆ گرتنەبەری ڕێگەی یاسای و کەمکردنەوەی ڕێژەکە.
ت.پ